به‌شێک له پێشه‌کی کتێبی مه‌م و زینی خانی
پێشه‌کی مه‌م و زینی خانی 6 هه‌ژار
به بیر و باوه‌ڕی خانی داهات و دراو ه دنیا ته‌نیا هه‌ر بۆ دوو شت باشه: خودان کرنی هه‌ژاران له رێی خودادا و ، به‌خت کردن بۆ یارانی گیانی گیانی ، ئه‌و که‌سه‌ی کۆی ده‌کاته‌وه و ده قوژبنانی داخنێ و ئیتر سه‌ری نا‌داته‌وه ، له پاش مه‌رگی که‌له‌پوڕگر پوڕی ده‌که‌ن ، وه‌ک تاژیه‌که ، که‌روێشک بۆ خێوی ده‌گرێ و بۆ خۆی له نێزان ده‌مرێ...
میر ده‌بێ خاوه‌ن به‌ڵێن بێ ، هه‌ر به‌ڵێنێکی که ده‌یدا وه‌ک که‌لێنی پۆڵا وابێ ، سه‌ری بچێ نابێ له گفت و په‌یمانی پاشگه‌ز وه‌بێ. پایه‌به‌رزی به‌ڵێن شکێن خۆی ده‌شکێنێ ئیحتوباری له کن ژێر ده‌ستان نامێنێ، خه‌ڵک بێ‌زیان له ته‌رح و بیچم و دیداری و قێزیان له شێوه و ئاکاری ده‌بێته‌وه.
میر ده‌بێ پشوو درێژ بێ ، به لێکدانی ئه‌ستێ و به‌ردێک گه‌رم دانه‌یه هه‌ڵ نه‌چێ ... له کاروباری گرینگدا په‌له نه‌کا و به که‌چکێك ئاو نه‌که‌وێته پێ مه‌له‌وه ...بڕیاردا‌ن به هه‌ڵپه و په‌له خرمچوونی زۆر خونکارانی به‌ستوون .
سه‌رداری گه‌ل ده‌بێ رک و تووڕه‌یی خۆی زوو ده‌رنه‌بڕێ ، کێشه و گێره و ده‌رده‌سه‌ری به ئاشکرا بۆ خۆی نه‌کڕێ ، بۆ به‌گژدا چوونی دوژمن به ده‌ردی کورده گوته‌نی ...سه‌د جار بگرێ جارێک ببڕێ . تا نه‌زانێ له به‌ربه‌ره‌کانییه‌که‌یدا سه‌رده‌که‌وێ ، با له گا‌شه‌ی وا نه‌نه‌وێ که ناتوانێ توڕی بدا. با ده‌گه‌ڵ دوژمنی ملهوڕ که لێی روونه پێی ناوه‌ستێ ، وچانێک بدا ،راوه‌ستێ . زۆر به نه‌رم و نیانی بچووڵێته‌وه ، تا هه‌لێکی باش ده‌ڕه‌خسێ و کێش و ده‌رفه‌ت وه‌ده‌س دێنێ ، ئه‌وسا حه‌یفا خۆ هه‌ڵێنێ.کۆڵه‌ی بکوتێ و کوڵ و کۆی خۆی به زۆر وێژ و ده‌س درێژکه‌ران بڕێژێ...
درێژه‌ی هه‌یه
پێشه‌کی مه‌م و زینی خانی 5 هه‌ژار
میر ئه‌شێ گه‌لێک وریا بێ ، خۆی خاوه‌نی ته‌گبیر و را بێ ، کانی هۆش و بیره‌وه‌ری پتر له گوێچکه‌ی لاسه‌ری له سه‌ر هه‌ست و ده‌رکار بێ . نابێ هێنده ساویلکه بێ شالوزان و زمان لوسانی گزیکار هێنده‌ی لێ نزیک که‌ونه‌وه ...ده‌ستی ده‌میان بگاته په‌نا گوێی دڵی و به بێ هه‌ڵدان و فوتێدان بیماسێنن ، به هه‌یت و هوت و شات و ش‌وت به‌له‌سه‌ی که‌ن ، به مشته‌ی درۆ و ده‌له‌سه بیتاسێنن و بتوانن له خشته‌ی به‌رن... سه‌ردار ده‌بێ به ده‌ستی خۆی زۆر ئازا بێ ، هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی چه‌کداری په‌یڕه‌وی وین ، به بێ گومان لایان وابێ هه‌رچه‌ند ئازایی بنوێنن ، هه‌رچه‌ند دوژمن بترسێنن ، هیچ کامێکیان به قامکه توته‌ی ئه‌و نابن ،جا وه‌ک ئه‌شێ له جه‌نگه‌ی مه‌یدان داری دا و له روبه‌ڕوی نه‌یاری دا ، دانه‌چڵه‌کێ و دڵی وه‌ک چیای بۆتان بێ و قه‌ت نه‌له‌رزێ و رانه‌تڵه‌کێ ، گه‌ره‌که له ناو دیوانیش ، له کۆڕی هاوده‌مانیش دا دێوی شه‌رم و له روو دامان سواری نه‌بێ ...بێ ئاوه‌ز و به‌دڵ ناحه‌ز بواری نه‌بێ کاری تێ بکا و له ڕێگه‌ی راست لاری بکا و بی ڕه‌تێنێ .
میر ده‌بێ ده‌گه‌ڵ نه‌ترسی له مه‌یدان و به‌زاکونی له دیوان دا ، دڵاواش بێ ... دڵاوایی ئه‌ستوونده‌کی هه‌ره خۆگر و پته‌وه بۆ کۆنی فه‌رمانڕه‌وایی ، هه‌رگیز هیچ خونکارێکی ده‌س رژدو چروک و چکوس ، هه‌تا سه‌ر سه‌رنه‌که‌وتووه ...به‌خشنده‌ییش ده‌بێ له چێگه‌ی خۆیدابێ . نابێ له حاند لۆتی و پۆتی و زمان لوس و بێ ناموس و بێ هونه‌ر و کلکه‌سوته‌که‌ری پیس و ئا‌کار گڵاو ده‌س بڵاو بێ و پیاوی هێژا و پاک و چاک و به جه‌وهه‌ر و کار له ده‌س هاتوو ، وه‌لانێ و هیچ لایان لێ نه‌کاته‌وه و ئاوڕیان لێ نه‌داته‌وه و دڵی گه‌رمیان سارد کاته‌وه.
درێژه‌ی هه‌یه
پێشه‌کی مه‌م و زینی خانی 4 هه‌ژار
ئا‌مۆژگاری رامیارانه
ره‌نگه زۆر که‌س وا بیر به‌رن شێخی خان‌یش وه‌ک مه‌لا ئاساییه‌کانی کوردستانی هه‌ر له زانستی عاره‌بی سه‌رکه‌تووه و له مزگه‌وتێکی کوردستان فێرکار و ده‌رس بێژ بووه . ئیتر سه‌ری له کاروباری رامیاری و گرێ و گۆڵی دنیاداری هه‌ر ده‌رنه‌چووه !!ده‌سا با میر و سه‌رداری کورده‌واری له سه‌ر خۆ و به ورده‌کاری به مه‌م و زیند بچنه‌وه و له که‌رخی په‌رێزی خاانی ئه‌وه‌نده گوڵ بچننه‌وه که ته‌سه‌ل و تێریان بکا و فێریان بکا ده‌بێ چبکه‌ن تا به‌خته‌وه‌ر و له سه‌ر بن ...
بێ گومانم سێسه‌ت ساڵ پێش به هیچ ئاوا بیر و بڕوای ( ماکاول ) ی رۆژاوایی که له جیهانی ئه‌مڕۆدا رێنوێنی دنیادارانه . ئه‌و زه‌مانه به زمانه‌کانی ئه‌م ناوه که خانی سه‌ری لێ ده‌رچوون ، هیچ که‌س وه‌ری نه‌گێڕاوه و به‌رگوێی خانی نه‌که‌وتووه .
که‌چی خانی به‌کر عه‌وانێکی دێنێ و (له رای مه‌به‌ست گشت ناڕه‌وایه‌ک ڕه‌وایه ) ی ماکاولی به زمانی ئه‌و ئه‌درکێنێ . ئه‌وه‌نده‌شی به خوێنتاڵی نیشان ده‌دا ...که هه‌ر که‌سی راست و دروست مه‌م و زین ده‌خوێنێته‌وه ، دانی خێری به‌و به شه‌ڕ فێره‌دا نانێ . هه‌زار تفان ه به‌کر مه‌رگه‌وه‌ڕ ده‌کا و نفره له‌و که‌سانه‌ش ده‌کا که دوای ئه‌م بڕوایه که‌وتوون .
خانی فێری میران ده‌کا چۆن که‌سانێک هه‌ڵبژێرن به وه‌زیر و بریکار و کوێخا و گزیر و کلیلدار . که نه‌بنه مایه‌ی تێکدانی دام و ده‌زگای مه‌زنایه‌تی و نه‌بنه مێمڵ له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بنه خۆره له ئاپۆره‌ی ژێرده‌ستی میر: له ره‌شایی و له ناأێریان و وه‌رزێران و بۆ دارا و نه‌دار دڵسۆز بن . ئێژێ میری ژیر چ جار کاورایه‌ک ده‌ئه‌زموێ ت کارێکی پێ ده‌سپێرێ ...خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر به هه‌وای خۆی به گه‌للایی و به‌رهه‌ڵدایی ، به بۆنه‌ی خزمایه‌تیه‌وه ، به ناوی دۆستایه‌تیه‌وه ، کاری هه‌ڵسووڕانی وڵات ، بکاته خه‌ڵات و بورت ، گوێ نه‌داته خودان کرن و دڵ خۆشبوونی هه‌ژار و بێ ده‌سه‌ڵاتان . له‌وانه‌یه دۆسته نه‌ئه‌زموراوه‌که له بنه‌وه دوژمنی پۆست بێ و حیچ دوور نیه خزمه تاقی نوکراوه‌که هه‌ل په‌رست و نزم و په‌ست و بێ ئا‌کار و چاوچنۆک و دڵ بژۆک بێ ...هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکیان هه‌بێ و ده‌سیان بڕوا ، بڕوا و په‌یمان پاشگوێ خه‌ن و ده‌م بننێنه بینه قاقای زۆرلێکراوانی بێ تاوان ، ته‌نیا هه‌ر خۆیان له بیر بێ و ده‌سیان له هه‌ر چشتێ گیر بێ ، بیڕفێنن و بیبه‌نه ناو کۆلێنی خۆ و خاوه‌ن به‌شان ده‌م له پووش که‌ن ، بناغه‌ی شکۆ و مه‌زناهی تێک و پێک ده‌ن ...له پاش چوانیش په‌شیمانی به‌هره نادا!
پێشه‌کی مه‌م و زینی خانی 3 هه‌ژار
چیرۆک نوسی
ئێمه مانان ئه‌وه‌نده‌ی بۆمان لواوه ، به پێی توانا زۆر چیرۆکمان له زۆر باره و بابه‌تاندا خوێندۆته‌وه. له هه‌ر کامدا ، چه‌ند قاره‌مانێکی باش و مه‌رد و ره‌ند و به ئاکارمان ، زۆر خۆشویستون . زۆریش رکمان له بێ فه‌ڕانی شه‌ڕانی و به‌گه‌ڕان و گێره شێوێن ، کار تێکوپێکده‌ر بۆته‌وه. ئیتر تا ماوه‌یه‌کی زۆر که‌ف و کوڵی توڕه‌ی نه‌نیشتۆته‌وه، به ئافه‌رین یادی چاکانمان کردوه و ناوی خراپه‌کانیشمان به نه‌فرینه‌وه بردوه . به‌ڵام خانی ئه‌و سه‌رتاپا چاک و پاکه‌ی که به مه‌و‌دای هه‌زاران ساڵ رێگه پێوانی بروسکه ، له رک و کینه به دووره... چاکه‌کانی ناو چیرۆکی زین و مه‌می ، وه‌کوو ئاڵای کوردستانی نیشتمانی که به ئاواتی خواستووه له سه‌ر چیا سه‌رکه‌شه‌کانی زێده‌که‌ی خۆی نیشانی دنیا بدا... له به‌رزان شه‌کاندۆته‌وه و کردویه‌تیه نمونه بۆ ئاکارچا‌کان. ده‌رباره‌ی ناله‌بارانیش کارێک ده‌کا ، که هه‌تا سه‌ر هه‌ر به خراپیان نه‌زانین و ده‌یان به‌خشێ و هانه‌ی خوێنه‌رانیش ده‌دا که بیانبه‌خشن .
خوندکارێک که به دووزمانی شۆفارێک بێ لێکدانه‌وه هه‌ڵده‌چێ به سوێندان ره‌ش ده‌بێته‌وه ، که خوشکی هه‌ناسه سارد و بێ ده‌سه‌ڵات و بێ تاوانی ، داوێن پاکی خاوێن له گه‌ردی گوناهان ، به هیچ مه‌ردێ به شوو نه‌دا و به مه‌ره‌دێکی وای ده‌با ، له خۆشیان بێ به‌شی ده‌کا و نوقمی خوێنی گه‌شی ده‌کا !! ئه‌و گوز و گوممه‌ت هه‌ڵچوونه و به گژ سوێند خواردنداچوونه... ده‌بێته ئامیانی مه‌رگی دوو دڵداری هه‌ڵبژارده و بێ وێنه له چاکی و پاکی.ئه‌و خونکاره دیاره پیاوێکی خراپ و ناله‌باره و پیاو ناچاره خۆشی نه‌وێ .
ده‌رکه‌وانی پیچ و بیژوی ، نه‌یاری پیاوه‌تی و ئابڕووی ،ده‌ست و زمان پیس و نه‌گریس ، که ئێره‌یی به گژ به‌خته‌وه‌رێ ده‌با و هه‌ر حه‌ز له به‌دفه‌ڕی ده‌کا...ده‌بێته سه‌ره‌سۆدره‌یه‌ک ناهێڵێ دو یاری گیانی به یه‌ک بگه‌ن ، هه‌ر دوکیان به داخ و سۆوه ده‌خاته ناخی گڵکۆوه . به کێ ده‌کرێ له سووچ و هه‌ڵه‌ی ببوورێ؟
میر و به‌کر ،حه‌یزه‌بونی ته‌رح مه‌یمون ، فاڵگره‌وه‌ی درۆفرۆش . له بڕانه‌وه‌ی چیرۆکێ دا گشتی کۆتره به‌حه‌شتیله‌ن . هیچ کامیانت ناخۆش ناوێ . که ئه‌م کاره هه‌ر له پاکی وه‌ک خانی ده‌وه‌شێته‌وه و که‌سی تر نا.
پێشه‌کی مه‌م و زینی خانی 3 هه‌ژار
شکت نه‌بێ ئه‌گه‌ر خانی کورد نه‌بویا ،یان به کوردی مه‌م و زینی نه‌نوسیبا ،تۆژه‌ره‌وانی لاوه‌کی وه‌کی زمانه زیندووه‌کان بیان زانیبا و بیان ناسیبا...ده‌بوو ئه‌و سێ ئه ڤین نامه‌ی ناومان بردن وێڕای زۆر دڵداری نامه‌ی به‌رهه‌می وێژه‌ره‌روانان و چیرۆک نووسانی بل ژوان ئێستا له شاباشی بدرێن..
به‌ڵام رووی زه‌مانه ره‌ش بێ...ئێمه‌ی کوردی ده‌س کورتی نه‌گبه‌ت و کڵۆڵ له ئه‌گه‌ر به‌ولاوه چیمان هه‌یه؟..ئارێ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده که‌ند و کۆسپ و له‌وه‌د و له‌مپه‌ر و به‌رگره زۆره که خراونه‌ته سه‌ر رێگه‌ی ئازادیمان ، نه‌بوونایه؟ ئه‌گه‌ر کوردیش وه‌کوو گه‌لانی ئازادی خودا پێداو ده‌وڵه‌تێکی خۆی ببایه و گه‌شه‌ی به زمان و فه‌رهه‌نگ و دیرۆک و چیرۆک بدایه و ئه‌م زمانه زۆر شیرین و به‌سته‌زمانه‌ی له‌و هه‌موو به‌ند و زیندانه‌ی به‌شوره‌ی له پۆڵا و ئاسن ده‌ربچوایه!! ئه‌گه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستانی نیشتمانمان که نه ویژدان شک ده‌به‌ن و نه به‌زه‌یی .وه‌ک دۆڵ پا سواری شانمان بون ...به‌دڵ به‌ردی و به نامه‌ردی خێر و بێری وڵاته‌که‌مان ده‌خۆن و ده‌مان که‌نه ده‌سته چیله‌ی ئاگری دوژمنیان و به‌گژ یه‌کترمان ده‌که‌ن و هه‌ر بێژین له‌ل به گوله دامان ده‌بێژن و په‌تی دارمان ده‌مل ده‌که‌ن و به‌ره‌و نه‌مانمان کل ده‌که‌ن ...له‌ئارادا نه‌بونایه که زۆر کاری ئه‌و زۆرداره بێ بارانه دژی هه‌موو ئاکاری چاک به‌رانبه‌ر گه‌لی کوردی... هه‌موو ده‌ره‌تان لێ گیراو گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه زمانی زمان ئاسایی خودێ دایی له به‌شی زۆربه‌ی کوردستان قه‌ده‌غه‌یه که ئه‌گه‌ر هه‌ر پێی باخێوین زمانمان ده‌بڕن.
هێندێکی تر هێنده به ده‌ستنده ده‌ن ده‌نێ: جو‌جکه که‌وێکیش تێر ناکا...خۆ ئه‌گه‌ر به پاڕاناوه بێژین ئه‌ی برای موسوڵمان !! تۆ هیچ نه‌بێ لێمان گه‌ڕێ با به زمانی خۆ بنووسین .ده‌بێ سه‌روبن هه‌ر په‌سنی به‌ژن و باڵای خوار و خێچ و ملی چرچ و ده‌م و فڵچی بۆگه‌نیو و کۆلکه‌ی پڕ له ئه‌سپێ و کێچی ئه‌وان بده‌ین ،هه‌رگیز باسی ژین و ژانی خۆمان نه‌که‌ین ...ئه‌گه‌ر کوردیش ته‌می به‌دبه‌ختی ره‌ویبا و به‌دبه‌ختی سڵی بۆ که‌ویبا و بوکی ئازادی و سه‌ربه‌ستی له هه‌مبێزی خۆیدا دیبا؟ئێستا کار له جییه تر بوو...ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو ئه‌گه‌ره و هه‌زاران ئه‌گه‌ری تریش نه‌بونایه‌به ته‌گه‌ره له پێش به‌ری ژینه‌وه و گه‌شه‌کردنمان . ئه‌ده‌ب نوس و چیرۆک ناسانی جیهانی شارستانی له ناو ئه‌و گش چیرۆکانه‌ی له ناو دێرۆکاندا زیندوون ، داستانی مه‌م و زینیان که شێخی خانی نوساویه به موجیزاتێک ده‌زانی ،که وێنه‌ی له دنیا نه‌بووه و ناشبێته‌وه... مه‌م و زین هه‌ر ئه‌وه نیه که چیرۆکی دڵداری بێ و ببڕێته‌وه .رانگه‌ی چه‌ندین زانستنامه‌ی زۆر هێژایه. که ده‌بوایه به هیچ ئاوا له‌و مه‌ودایه به‌ر ته‌نگه‌دا نه‌گونجایه. که‌چی تێشیدا گونجاوه. که ئه‌مه‌ش یه‌ک له موجیزاتی خانی یه.. جیا له باسی دڵداری زین و مه‌من ،که له په‌سندی و رندیدا ،چه‌پکه گوڵی هه‌ره هێژای ئه‌ده‌بیاتی جیهانه‌و و ناوی گیرۆده و گراوی تا هه‌تایه له نه‌مان دوور خستۆته‌وه . چه‌ند چی نامه‌ی تریشی تێدا که گش وه‌ک ئه‌ڤین نامه‌که‌ی دڵڕفێن و جوان و خۆشه‌ویست و خۆشن . پاکیان له مه‌ڕ خوێن شیرینی و ره‌زا سووکی و به نرخی و بایی گرانی وه‌کوو کۆرپه‌ی هه‌ره جوانی خڕ و خۆڵی نه‌رم و نۆڵی پڕ به کۆشن ...
پێشه‌کی مه‌م و زینی خانی 2 هه‌ژار
ئه‌م سه ر به‌وردی ئه ڤینه که‌زۆرخۆشتر وشیرین تر له‌تۆڵا گه‌زۆ و هه‌نگوینه . هه‌رکێ یه‌که‌مجاربیدینێ وله‌وزه‌یدا بێ وه‌یخوێنێ. وه‌ها نوقمی گۆمه‌شینه‌ی ئه‌وین ده‌بێ که هۆش وگۆشی نامێنێ وتابله‌ز قوتاری نه‌کات نه گوێ له هیچ‌شتێ ده‌گرێ ونه ده بۆی ده‌کرێ که‌س بدوێنێ کواده‌یپه‌رژێ وازله‌و سه‌رگوروشته‌یه‌بێنێ وله‌وگه‌نجینه‌پڕله‌گش جۆره‌گه‌وهه‌ره وه‌کۆڵێ وبتۆژێته‌وه. تابزانێ شێخی خانی له‌م چیرۆکه‌ی به‌ڕواڵه‌ت ئه‌ڤین نامه‌دا چه‌ی کردوه؟ پایه‌ی زانست وهونه‌ری تاکوێ چوه ،خانی چه‌ند هونه‌رمه‌ند بووه؟! هه‌ر مه‌گین جودا بیزانێ...کورد گوته‌نی ئه‌م کاره هه‌ر به ده‌م خۆشه...ده‌نا کێی هێنده زانا هه‌سه‌م هه‌موو شیرین باریانه و له‌و هه‌موو ورده‌کاریانه‌ی له‌م ناو خه‌زێنه خزاون سه‌ری ده‌رده‌چێ و ،به تای ته‌نێ بتانێ ئه‌و چه‌ند هه‌زار تان و پۆیه ئاوریشمینه و تاڵه زێڕین و زیوینه و ئه‌و گش گآته که نه‌خشینه‌ی خاسه ره‌نگه ،ئه‌و کره جوان و ره‌نگینه واخودان رێز و به سه‌نگه بناسێت و نه‌تاسێت و له تاریف و په‌سن دان ناساندنیان سه‌رپه‌نجه‌و نه‌می گۆ نه‌کا و قه‌ڵه‌می نسکۆیه نه‌با و ، زانی ره‌وان و \اراوی نه‌که‌وێته توره‌تور و لاڵ و پاڵی و خۆی ته‌واو لێی حاڵی ببێ و بشتوانێ حاڵیمان بکا؟؟! هه‌یهاته که‌سێکی وا هه‌بێ که به ته‌نیا ئه‌و ئه‌رکه وه‌ئه‌ستۆ بگرێ و گرێ نه‌کا...
به‌ڵێ مه‌م و زین بۆ ئه‌ڤین و ئه‌ڤینداری چویته سه‌ر ترۆپکی داری هه‌ره به‌رز و هه‌ره ته‌رزی وێژه و ،ئه‌ده‌بی جیهانی.
ئه‌گه‌ر نیزامی گه‌نجه‌وی به‌چکه کوردی فارسی چه‌رخی شه‌شه‌مینی کۆچی به پێنجینه مه‌نشووره‌که‌ی به ناوبانگه، ئه‌گه‌ر ناوی فه‌رهادی کوردی که‌لهوڕی زه‌رد و ماهی بێستوون دڕی شیرینکار ،که له سوێی شیرین مردووه. تا هه‌تا نه‌مر کردووه؟... ئه‌گه‌ر له‌یل و مه‌جروومه‌که‌ی ناوی دوو به‌چکه عاره‌بی به عاره‌بی و بێ مرادی ده‌ناخێ ئاخێ راکردوون و له سایه‌ی ئه‌و ئێستا و ئێستا ش وه‌له‌وه‌ش پاش هه‌ر زیندوون و قه‌ت نامرن و قه‌ت نه‌مردوون ...ئه‌گه‌ر رۆمیۆ و ژۆلیتی ئیتالیایی که له رای دڵداری مردوون. به ده‌ست و په‌نجه‌ی شکسپیر وه‌ک مۆمیایی کراوی به دانسته و ،به ناو ، دا‌و هه‌ڵگیراون.نه‌ڕزاون. نه‌پواون .نه‌ش سواون و ، له رۆژگاری سه‌رزه‌مینیان داچۆن بووگن ، ئێستا به قه‌در و به‌ڕێزتر ، جوانتر و به‌هێز و به‌پێزتر له سه‌ر دنیا خۆ ده‌نوێنن و هه‌رگیز نوشوستی ناهێنن .
پێشه‌کی مه‌م و زینی خانی 1 هه‌ژار
پێشه‌کی مه‌م و زینی خانی هه‌ژار
مه‌م و زینی خانی چیه؟
ئه‌و کیژه کورده پاکانه، ئه‌و له‌وه‌نده لاو چاکانه‌ی خوێنده‌وارن ،و ده‌زانن کوردی وه‌خوێنن و حه‌ز له باری وێژه و بێژه‌ی هه‌ره جسن و هه‌ره بایه‌خدارو هێژا و هه‌ره چێژه و بارامه ده‌که‌ن و دڵبژۆکی چیرۆکی ئه‌وینداریشن ...ئه‌گه‌ر مه‌م و زین ببینن ، ئه‌و مه‌م و زینه‌ی سێ سه‌ده به‌ر له ئێسته خانی شانی کردی داوه و به به‌ند بۆ کوردی داناوه ، من لێره لێم روونه زۆر به هه‌ڵپه و به په‌له‌په‌ل روپه‌لان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ، به له‌ز و به‌ز کاڵه‌شومێکی ده‌بڕن و، خواخوایانه هه‌رچی زووه چاره‌نووسی دوو دڵداری چاره‌ڕه‌ش ده بنا‌وان بکه‌ن.ئه‌وسا له سه‌ر ته‌رمی جوان و نه‌رمی ئه‌و دو نه‌مامه ناکامه چه‌مه‌ر و گه‌رمه شینیان گرت و ، له ڤه‌شارتنیان بوونه‌وه ...به چاوی ئه‌سرین تێزاو ، به دوو هه‌ناسه‌ی سارده‌وه ، بێژن به خوا فریه خۆش و دڵته‌زێن بو ، ره‌حمه‌ت بوی خانی بکه‌ن و به ئه‌سپایی بیخه‌نه‌وه سه‌ر ده‌لاقه‌ی جێ کتێبان ، ئیتر چی تر له سه‌ر ڕا پێدا ناچنه‌وه ، به وردی لێی ورد نابنه‌وه و شیوه‌که وه‌رد ناده‌نه‌وه .تا ئه‌و هه‌موو کاکڵه خۆشانه‌ش وه دۆزن که بوونه‌ته ناوئاخن و چیرۆک گرتونیه ناوه‌خۆ ، و به هێوری و به کاوه‌خۆ . ده‌گش له گشتی رامێنن ، زانیارانه به‌شه‌ی که‌ن و به دانسته شی که‌نه‌وه ، و به‌ند به به‌ند و گه‌و به گه‌وی تێکه‌نه‌وه ، لێک ده‌نه‌وه ... ماڵم هه‌قه هه‌قیشیانه له خوێندنه‌وه‌ی به په‌له بن و په‌لیه‌کی به‌س بکه‌ن و قوڵتر نه‌ڕۆن . بۆ چی ؟ چو‌نکه :