هێلکەی هادی خانی

هێلکەی هادی خانی

لە کتێبی: پێکەنینی گەدا

بەرهەمی: حەسەن قزڵجی (1914-1985)

بێگومان پێت سەیرە، ڕەنگە لات وابێ هێلکە لەسەر واتەی خۆی نییە، یان هادی خان وەک جادووگەر هێلکەی کردووە.

نەخێر، هێلکە هەر هێلکەیە. هادی خانیش نە جادووگەرە، نە مریشک.

یەکێکە لەو دەوڵەمەند و خاوەن موڵکە گەورانە کە لە سنە پێیان دەڵێن «ئەعیان».

ئەم چیڕۆکە ڕاست و دروست و ڕووداوە. نە هەڵبەستە و ڕێک خراوە، نە ڕێسیاو و پێسیاوی بیر و خەیاڵە. ئەگەر هەڵەشە نەبی و پەلە نەکەی و تۆزێ بەشێنەیی بی،

ادامه نوشته

کەشکۆڵی جادوویی

کەشکۆڵی جادوویی

لە کتێبی: پێکەنینی گەدا بەرهەمی: حەسەن قزڵجی (1914-1985)

وەیسە و ناسکۆڵ تاقانەی دایک و باوکی خۆیان بوون و، بە نازداری پەروەردە کرابوون. یارە و، پیرۆتی باوکیان، برایەتییان خۆش بوو. چەندیهای چەند ساڵ بوو دڵی یەکتریان نەیەشاندبوو، لەسەر ماڵ مابوونەوە و بە براشی ڕایان دەبوارد. ڕان و پاتاڵیان بوو. لە زەوی و زاری فەرەیدوون بەگدا دەیانلەوەڕاند و بژێوی خۆیان پەیدا دەکرد. هەر چەند دەوڵەمەند نەبوون، بەڵام سەبارەت بەوە کە هێدی و هێمن وبێوەی بوون، خەڵکی ئاوایی خۆشیان دەویستن.

وەیسە و ناسکۆڵ کە جووتە منداڵی ماڵ بوون، هۆگری یەکتر بوون و لە یەک جیانەدەبوونەوە.

بە یەکەوە چوونە مەزرا بۆ لای باوکیان و بەیەکەوە ماڵ بۆ لای دایکیان. بە یەکەوە لە گەڵ بەرخۆڵەکان دەکرد.

ساڵ و مانگ بە دوای یەکدا تێدەپەڕین و وەیسە و ناسکۆڵیش بە خۆدا دەهاتن و گەورە دەبوون.

ادامه نوشته

شەڕەشیعر

من نووسیم:

وەڵڵا خۆ من پێم خۆشە هەڵبووەشێتەوە.

دەلیلەکەیشی: گر به تو افتدم نظر، چهره به چهره، رو به رو..... شرح دهم غم تو را نکته به نکته، مو به مو
بەڕێز مورادی ش نووسیبووی:


ئەگەر چاوی دڵم بەڕووی گوڵت ڕوون بێتەوە
سفرەی دڵی پڕ لە کوڵم لەبۆ ئەنگۆ دەکەمەوە

طرح اولیه همایش کتاب بهاران

ادامه نوشته

لە نێوان شادی و خەفەتدا

لە نێوان شادی و خەفەتدا

1975/10/20

لە ئوتومبێلی ورمێ- خانە دا، لاوێکی مەهابادیی ڕۆشنبیرم هاتە تەنیشتەوە کە کەوتینە یەکتر دواندن، خۆی پێناساندم کە قوتابیی دانشگایە لە تاران و لە بنەماڵەیەکی ناسراوی خاوەن مێژووە لە مەهاباد و شیعر و ئەدەبدۆستە و جارجار شیعریش دەنووسێ.

ادامه نوشته

غزلی از صائب تبریزی

غزلی از صائب تبریزی

چهره را صیقلی از آتشِ می ساخته‌ای

خبر از خویش نداری که چه پرداخته‌ای

ادامه نوشته