پێشه‌کی مه‌م و زینی خانی 3 هه‌ژار
شکت نه‌بێ ئه‌گه‌ر خانی کورد نه‌بویا ،یان به کوردی مه‌م و زینی نه‌نوسیبا ،تۆژه‌ره‌وانی لاوه‌کی وه‌کی زمانه زیندووه‌کان بیان زانیبا و بیان ناسیبا...ده‌بوو ئه‌و سێ ئه ڤین نامه‌ی ناومان بردن وێڕای زۆر دڵداری نامه‌ی به‌رهه‌می وێژه‌ره‌روانان و چیرۆک نووسانی بل ژوان ئێستا له شاباشی بدرێن..
به‌ڵام رووی زه‌مانه ره‌ش بێ...ئێمه‌ی کوردی ده‌س کورتی نه‌گبه‌ت و کڵۆڵ له ئه‌گه‌ر به‌ولاوه چیمان هه‌یه؟..ئارێ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده که‌ند و کۆسپ و له‌وه‌د و له‌مپه‌ر و به‌رگره زۆره که خراونه‌ته سه‌ر رێگه‌ی ئازادیمان ، نه‌بوونایه؟ ئه‌گه‌ر کوردیش وه‌کوو گه‌لانی ئازادی خودا پێداو ده‌وڵه‌تێکی خۆی ببایه و گه‌شه‌ی به زمان و فه‌رهه‌نگ و دیرۆک و چیرۆک بدایه و ئه‌م زمانه زۆر شیرین و به‌سته‌زمانه‌ی له‌و هه‌موو به‌ند و زیندانه‌ی به‌شوره‌ی له پۆڵا و ئاسن ده‌ربچوایه!! ئه‌گه‌ر داگیرکه‌رانی کوردستانی نیشتمانمان که نه ویژدان شک ده‌به‌ن و نه به‌زه‌یی .وه‌ک دۆڵ پا سواری شانمان بون ...به‌دڵ به‌ردی و به نامه‌ردی خێر و بێری وڵاته‌که‌مان ده‌خۆن و ده‌مان که‌نه ده‌سته چیله‌ی ئاگری دوژمنیان و به‌گژ یه‌کترمان ده‌که‌ن و هه‌ر بێژین له‌ل به گوله دامان ده‌بێژن و په‌تی دارمان ده‌مل ده‌که‌ن و به‌ره‌و نه‌مانمان کل ده‌که‌ن ...له‌ئارادا نه‌بونایه که زۆر کاری ئه‌و زۆرداره بێ بارانه دژی هه‌موو ئاکاری چاک به‌رانبه‌ر گه‌لی کوردی... هه‌موو ده‌ره‌تان لێ گیراو گه‌یشتۆته ئه‌و راده‌یه زمانی زمان ئاسایی خودێ دایی له به‌شی زۆربه‌ی کوردستان قه‌ده‌غه‌یه که ئه‌گه‌ر هه‌ر پێی باخێوین زمانمان ده‌بڕن.
هێندێکی تر هێنده به ده‌ستنده ده‌ن ده‌نێ: جو‌جکه که‌وێکیش تێر ناکا...خۆ ئه‌گه‌ر به پاڕاناوه بێژین ئه‌ی برای موسوڵمان !! تۆ هیچ نه‌بێ لێمان گه‌ڕێ با به زمانی خۆ بنووسین .ده‌بێ سه‌روبن هه‌ر په‌سنی به‌ژن و باڵای خوار و خێچ و ملی چرچ و ده‌م و فڵچی بۆگه‌نیو و کۆلکه‌ی پڕ له ئه‌سپێ و کێچی ئه‌وان بده‌ین ،هه‌رگیز باسی ژین و ژانی خۆمان نه‌که‌ین ...ئه‌گه‌ر کوردیش ته‌می به‌دبه‌ختی ره‌ویبا و به‌دبه‌ختی سڵی بۆ که‌ویبا و بوکی ئازادی و سه‌ربه‌ستی له هه‌مبێزی خۆیدا دیبا؟ئێستا کار له جییه تر بوو...ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو ئه‌گه‌ره و هه‌زاران ئه‌گه‌ری تریش نه‌بونایه‌به ته‌گه‌ره له پێش به‌ری ژینه‌وه و گه‌شه‌کردنمان . ئه‌ده‌ب نوس و چیرۆک ناسانی جیهانی شارستانی له ناو ئه‌و گش چیرۆکانه‌ی له ناو دێرۆکاندا زیندوون ، داستانی مه‌م و زینیان که شێخی خانی نوساویه به موجیزاتێک ده‌زانی ،که وێنه‌ی له دنیا نه‌بووه و ناشبێته‌وه... مه‌م و زین هه‌ر ئه‌وه نیه که چیرۆکی دڵداری بێ و ببڕێته‌وه .رانگه‌ی چه‌ندین زانستنامه‌ی زۆر هێژایه. که ده‌بوایه به هیچ ئاوا له‌و مه‌ودایه به‌ر ته‌نگه‌دا نه‌گونجایه. که‌چی تێشیدا گونجاوه. که ئه‌مه‌ش یه‌ک له موجیزاتی خانی یه.. جیا له باسی دڵداری زین و مه‌من ،که له په‌سندی و رندیدا ،چه‌پکه گوڵی هه‌ره هێژای ئه‌ده‌بیاتی جیهانه‌و و ناوی گیرۆده و گراوی تا هه‌تایه له نه‌مان دوور خستۆته‌وه . چه‌ند چی نامه‌ی تریشی تێدا که گش وه‌ک ئه‌ڤین نامه‌که‌ی دڵڕفێن و جوان و خۆشه‌ویست و خۆشن . پاکیان له مه‌ڕ خوێن شیرینی و ره‌زا سووکی و به نرخی و بایی گرانی وه‌کوو کۆرپه‌ی هه‌ره جوانی خڕ و خۆڵی نه‌رم و نۆڵی پڕ به کۆشن ...