پێشه‌کی مه‌م و زینی خانی 1 هه‌ژار
پێشه‌کی مه‌م و زینی خانی هه‌ژار
مه‌م و زینی خانی چیه؟
ئه‌و کیژه کورده پاکانه، ئه‌و له‌وه‌نده لاو چاکانه‌ی خوێنده‌وارن ،و ده‌زانن کوردی وه‌خوێنن و حه‌ز له باری وێژه و بێژه‌ی هه‌ره جسن و هه‌ره بایه‌خدارو هێژا و هه‌ره چێژه و بارامه ده‌که‌ن و دڵبژۆکی چیرۆکی ئه‌وینداریشن ...ئه‌گه‌ر مه‌م و زین ببینن ، ئه‌و مه‌م و زینه‌ی سێ سه‌ده به‌ر له ئێسته خانی شانی کردی داوه و به به‌ند بۆ کوردی داناوه ، من لێره لێم روونه زۆر به هه‌ڵپه و به په‌له‌په‌ل روپه‌لان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و ، به له‌ز و به‌ز کاڵه‌شومێکی ده‌بڕن و، خواخوایانه هه‌رچی زووه چاره‌نووسی دوو دڵداری چاره‌ڕه‌ش ده بنا‌وان بکه‌ن.ئه‌وسا له سه‌ر ته‌رمی جوان و نه‌رمی ئه‌و دو نه‌مامه ناکامه چه‌مه‌ر و گه‌رمه شینیان گرت و ، له ڤه‌شارتنیان بوونه‌وه ...به چاوی ئه‌سرین تێزاو ، به دوو هه‌ناسه‌ی سارده‌وه ، بێژن به خوا فریه خۆش و دڵته‌زێن بو ، ره‌حمه‌ت بوی خانی بکه‌ن و به ئه‌سپایی بیخه‌نه‌وه سه‌ر ده‌لاقه‌ی جێ کتێبان ، ئیتر چی تر له سه‌ر ڕا پێدا ناچنه‌وه ، به وردی لێی ورد نابنه‌وه و شیوه‌که وه‌رد ناده‌نه‌وه .تا ئه‌و هه‌موو کاکڵه خۆشانه‌ش وه دۆزن که بوونه‌ته ناوئاخن و چیرۆک گرتونیه ناوه‌خۆ ، و به هێوری و به کاوه‌خۆ . ده‌گش له گشتی رامێنن ، زانیارانه به‌شه‌ی که‌ن و به دانسته شی که‌نه‌وه ، و به‌ند به به‌ند و گه‌و به گه‌وی تێکه‌نه‌وه ، لێک ده‌نه‌وه ... ماڵم هه‌قه هه‌قیشیانه له خوێندنه‌وه‌ی به په‌له بن و په‌لیه‌کی به‌س بکه‌ن و قوڵتر نه‌ڕۆن . بۆ چی ؟ چو‌نکه :
شێعر لای من