پێشه‌کی مه‌م و زینی خانی 4 هه‌ژار
ئا‌مۆژگاری رامیارانه
ره‌نگه زۆر که‌س وا بیر به‌رن شێخی خان‌یش وه‌ک مه‌لا ئاساییه‌کانی کوردستانی هه‌ر له زانستی عاره‌بی سه‌رکه‌تووه و له مزگه‌وتێکی کوردستان فێرکار و ده‌رس بێژ بووه . ئیتر سه‌ری له کاروباری رامیاری و گرێ و گۆڵی دنیاداری هه‌ر ده‌رنه‌چووه !!ده‌سا با میر و سه‌رداری کورده‌واری له سه‌ر خۆ و به ورده‌کاری به مه‌م و زیند بچنه‌وه و له که‌رخی په‌رێزی خاانی ئه‌وه‌نده گوڵ بچننه‌وه که ته‌سه‌ل و تێریان بکا و فێریان بکا ده‌بێ چبکه‌ن تا به‌خته‌وه‌ر و له سه‌ر بن ...
بێ گومانم سێسه‌ت ساڵ پێش به هیچ ئاوا بیر و بڕوای ( ماکاول ) ی رۆژاوایی که له جیهانی ئه‌مڕۆدا رێنوێنی دنیادارانه . ئه‌و زه‌مانه به زمانه‌کانی ئه‌م ناوه که خانی سه‌ری لێ ده‌رچوون ، هیچ که‌س وه‌ری نه‌گێڕاوه و به‌رگوێی خانی نه‌که‌وتووه .
که‌چی خانی به‌کر عه‌وانێکی دێنێ و (له رای مه‌به‌ست گشت ناڕه‌وایه‌ک ڕه‌وایه ) ی ماکاولی به زمانی ئه‌و ئه‌درکێنێ . ئه‌وه‌نده‌شی به خوێنتاڵی نیشان ده‌دا ...که هه‌ر که‌سی راست و دروست مه‌م و زین ده‌خوێنێته‌وه ، دانی خێری به‌و به شه‌ڕ فێره‌دا نانێ . هه‌زار تفان ه به‌کر مه‌رگه‌وه‌ڕ ده‌کا و نفره له‌و که‌سانه‌ش ده‌کا که دوای ئه‌م بڕوایه که‌وتوون .
خانی فێری میران ده‌کا چۆن که‌سانێک هه‌ڵبژێرن به وه‌زیر و بریکار و کوێخا و گزیر و کلیلدار . که نه‌بنه مایه‌ی تێکدانی دام و ده‌زگای مه‌زنایه‌تی و نه‌بنه مێمڵ له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بنه خۆره له ئاپۆره‌ی ژێرده‌ستی میر: له ره‌شایی و له ناأێریان و وه‌رزێران و بۆ دارا و نه‌دار دڵسۆز بن . ئێژێ میری ژیر چ جار کاورایه‌ک ده‌ئه‌زموێ ت کارێکی پێ ده‌سپێرێ ...خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر به هه‌وای خۆی به گه‌للایی و به‌رهه‌ڵدایی ، به بۆنه‌ی خزمایه‌تیه‌وه ، به ناوی دۆستایه‌تیه‌وه ، کاری هه‌ڵسووڕانی وڵات ، بکاته خه‌ڵات و بورت ، گوێ نه‌داته خودان کرن و دڵ خۆشبوونی هه‌ژار و بێ ده‌سه‌ڵاتان . له‌وانه‌یه دۆسته نه‌ئه‌زموراوه‌که له بنه‌وه دوژمنی پۆست بێ و حیچ دوور نیه خزمه تاقی نوکراوه‌که هه‌ل په‌رست و نزم و په‌ست و بێ ئاکار و چاوچنۆک و دڵ بژۆک بێ ...هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکیان هه‌بێ و ده‌سیان بڕوا ، بڕوا و په‌یمان پاشگوێ خه‌ن و ده‌م بننێنه بینه قاقای زۆرلێکراوانی بێ تاوان ، ته‌نیا هه‌ر خۆیان له بیر بێ و ده‌سیان له هه‌ر چشتێ گیر بێ ، بیڕفێنن و بیبه‌نه ناو کۆلێنی خۆ و خاوه‌ن به‌شان ده‌م له پووش که‌ن ، بناغه‌ی شکۆ و مه‌زناهی تێک و پێک ده‌ن ...له پاش چوانیش په‌شیمانی به‌هره نادا!
شێعر لای من