کورد لە کتێبەکەی یۆسا
کورد لە کتێبەکەی یۆسا
ڕەنگە لایەنی لاوازی ڤارگاس یۆسا ئەوە بێت، گەلەک شەیدای ڕاکێشانی سەرنجی فلاشی کامێرایە و بە چاوپۆشین لە بیروڕای ئەم و ئەو، هەوڵ دەدات هەمیشە تیشکی لە سەر بێت، ئەوە بۆیە هەندێک بە پیاوی تاووسڕەوتار ناوی دەبەن. لە کاتێکدا زێتر لە سێ میلیۆن کەس، دژی هێرشی ئەمریکا ڕژابوونە سەر شەقامەکانی مەدرید، ئەو ڕاشکاوانە دژ بە هەڵوێستی زۆربەی ڕۆشنبیرانی ئیسپانیا، گوتی: من لەگەڵ ئەو جەنگەدام کە ئەمریکا دژی عێراق هەڵی گیرساندووە. تەنانەت کە ئەمریکا لە ئەپریلی 2003 دا عێراق داگیر دەکات، ئەو لە 25 ی حوزەیرانی هەمان ساڵدا، بە فڕۆکەی سەربازی دەگاتە بەغدا و کتێبێکیش لە بارەی ئەو گەشتەیەوە دەنووسێت.
شێعر لای من