پێشه‌کی مهم و زینی خانی 5 هه‌ژار
میر ئه‌شێ گه‌لێک وریا بێ ، خۆی خاوه‌نی ته‌گبیر و را بێ ، کانی هۆش و بیره‌وه‌ری پتر له گوێچکه‌ی لاسه‌ری له سه‌ر هه‌ست و ده‌رکار بێ . نابێ هێنده ساویلکه بێ شالوزان و زمان لوسانی گزیکار هێنده‌ی لێ نزیک که‌ونه‌وه ...ده‌ستی ده‌میان بگاته په‌نا گوێی دڵی و به بێ هه‌ڵدان و فوتێدان بیماسێنن ، به هه‌یت و هوت و شات و ش‌وت به‌له‌سه‌ی که‌ن ، به مشته‌ی درۆ و ده‌له‌سه بیتاسێنن و بتوانن له خشته‌ی به‌رن... سه‌ردار ده‌بێ به ده‌ستی خۆی زۆر ئازا بێ ، هه‌ر که‌س له‌وانه‌ی چه‌کداری په‌یڕه‌وی وین ، به بێ گومان لایان وابێ هه‌رچه‌ند ئازایی بنوێنن ، هه‌رچه‌ند دوژمن بترسێنن ، هیچ کامێکیان به قامکه توته‌ی ئه‌و نابن ،جا وه‌ک ئه‌شێ له جه‌نگه‌ی مه‌یدان داری دا و له روبه‌ڕوی نه‌یاری دا ، دانه‌چڵه‌کێ و دڵی وه‌ک چیای بۆتان بێ و قه‌ت نه‌له‌رزێ و رانه‌تڵه‌کێ ، گه‌ره‌که له ناو دیوانیش ، له کۆڕی هاوده‌مانیش دا دێوی شه‌رم و له روو دامان سواری نه‌بێ ...بێ ئاوه‌ز و به‌دڵ ناحه‌ز بواری نه‌بێ کاری تێ بکا و له ڕێگه‌ی راست لاری بکا و بی ڕه‌تێنێ .
میر ده‌بێ ده‌گه‌ڵ نه‌ترسی له مه‌یدان و به‌زاکونی له دیوان دا ، دڵاواش بێ ... دڵاوایی ئه‌ستوونده‌کی هه‌ره خۆگر و پته‌وه بۆ کۆنی فه‌رمانڕه‌وایی ، هه‌رگیز هیچ خونکارێکی ده‌س رژدو چروک و چکوس ، هه‌تا سه‌ر سه‌رنه‌که‌وتووه ...به‌خشنده‌ییش ده‌بێ له چێگه‌ی خۆیدابێ . نابێ له حاند لۆتی و پۆتی و زمان لوس و بێ ناموس و بێ هونه‌ر و کلکه‌سوته‌که‌ری پیس و ئا‌کار گڵاو ده‌س بڵاو بێ و پیاوی هێژا و پاک و چاک و به جه‌وهه‌ر و کار له ده‌س هاتوو ، وه‌لانێ و هیچ لایان لێ نه‌کاته‌وه و ئاوڕیان لێ نه‌داته‌وه و دڵی گه‌رمیان سارد کاته‌وه.
درێژه‌ی هه‌یه
شێعر لای من