بیروه‌ری ئێوارانی ڕه‌مه‌زان
ته‌پی ماڵان گه‌ڕه‌کێکی هه‌ژارنشینی سه‌قز بوو. مزگه‌تی نه‌بوو. به ئالیکاری خه‌ڵک و گه‌ڕان به شاره‌و شاور و دێ به دێ پاره کۆکرایه‌وه و مزگه‌وتێکیان ساز کرد و ناویان نا مزگه‌وتی حه‌زره‌تی خه‌دیجه‌ی کوبرا( د.خ.)
له گه‌ڵ دۆستان له‌وێ قورئان و ده‌رسمان ده‌خوێند.
له گه‌ڵ پیره‌مه‌رده‌کان یاریی دامه مان ده‌کرد و هه‌ر جاره که ئه‌یاندۆڕاند تووڕه ده‌بوون و ئه‌یاننه‌ڕاند.
له هاویندا له حه‌وزه‌که‌ی شه‌ڕه‌ئاومان ده‌کرد.
له ڕه‌مه‌زاناندا هه‌ر له نیمه‌ڕۆوه ده‌چووین خورمامان ده‌کڕێ- به پاره‌ی مزگه‌وت- و له کارتۆنه‌که‌ی هه‌ڵمانده‌که‌ند و له ناو ڕۆژنامه ده‌مانپێچیایه‌وه- سێ دنک بۆ هه‌ر که‌سێک-






شێعر لای من