پیری ئایینی و پیری زانستی
پیری ئایینی و پیری زانستی
له سلێمانی که به‌ره‌و ڕێگای تاسڵووجه ده‌ڕۆیت و له‌وانه تێده‌په‌ڕی پاش چه‌ن خوله‌کێک ڕێگایه‌کی فه‌رعی هه‌یه به ده‌ستی ڕاستا. سه‌ره‌تای هه‌ڵگه‌ڕان به‌ره‌و شاخی پیره مه‌گروونه. له ته‌نیشتی ئاوایی زێوه به ڕێگای ئه‌سفاڵت به‌ره‌و سه‌یرانگا و دامێنی پیره مه‌گروون هه‌ڵده‌کشێی.
له‌وێ مه‌زاری پیری پیاوچاکی ئایینی کورد پیره مه‌گروون ده‌بینی و له ته‌نیشتی ئه‌ویشدا گڵکۆی که‌سایه‌تی گه‌وره‌ی کورد پیری زانستی تۆفیق وه‌هبی هه‌یه که له سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌وێ نێژراوه.
شتێک که زۆر جێی داخه ئه‌م سه‌یرانگایه له ڕۆژانی پشوو به هۆی زۆری گه‌شتیار و سه‌یرانکه‌ر و گۆشت برژاندن و که‌باب کردن و خواردن و خواردنه‌وه چین و توێژێکی زۆر و چڕی دووکه‌ڵ ئاسمانی سه‌یرانگا و داوێنی شاخی پیره مه‌گروون داده‌پۆشێ و ده‌چی پرسیار ئه‌که‌ی له‌م به‌ڕێزانه، تا ئێستا ناوی که‌سێکی وه‌ک تۆفیق وه‌هبییان نه‌بیستووه ئه‌مه له کاتێکدایه ته‌واوی ئه‌و دووکه‌ڵ و بۆرووی خه‌ڵووزه‌که‌یان دار و به‌ردی سه‌ر مه‌زاره‌که‌ی داپۆشیوه.

له ماڵپه‌ڕی خۆزگه له سه‌ر ژیانی تۆفیق وه‌هبی بابه‌تێک دانراوه که ئه‌مه‌ی خواره‌وه به‌رکوڵێکیه‌تی و ده‌توانن بۆ خوێندنی زیاتر سه‌ردانی ئه‌م ناوونیشانه بکه‌ن.
نووسه‌ر، زمانه‌وان و مێژوونووسی كورد تۆفیق وه‌هبی له 1891 له‌شاری سلێمانی له دایكبووه خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌شاره‌كه‌ی خۆی ته‌واو كردووه‌و له‌ساڵی 1904دا چۆته به‌غدا و خوێندنی ناوه‌ندیی و ئاماده‌یی سه‌ربازی به‌زیره‌كی ته‌واو كردووه. ده‌چێته شاری ئه‌سته‌مبۆڵ و بۆته ئه‌فسه‌ری ڕوكن له سوپای عوسمانی.
له شۆڕشه‌که‌ی شێخ مه‌حموودی حه‌فید له ساڵی 1922دا به‌شدار بووه‌وه.
له ساڵی 1946 كرا به شالیاری ئابووری- وزير اقتصاد- ئێراق له و دوای ئه‌وه‌ش تاكوو ساڵی 1958 گه‌لێك جار به‌ناوی كورد كراوه به شالیاری به‌رگری و مه‌عاریف.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامی شانازی- عضو افتخاري- كۆڕی زانیاری كورد بووه له به‌غدا.
له دوای شۆڕشی 14ی ته‌ممووزی 1958 دا ئێراقی جێهێشتووه‌و چووه‌ته شاری له‌نده‌ن و هه‌ر خه‌ریكی نووسینی مێژووی كورد و نووسینی بابه‌تی زمانه‌وانی كوردی بووه تاكوو له 1984دا له‌و شاره له ته‌مه‌نی 93 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه‌و ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته‌وه بۆ سلێمانی و له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی خۆی له‌چیای پیره‌مه‌گروون له ته‌نیشت گۆڕی پیاوچاكی كورد پیره‌مه‌گروون به‌خاك سپێردراوه.
به‌رهه‌مه‌كانی تۆفیق وه‌هبی به‌گ
1- ده‌ستووری زمانی كوردی
2- خوێنده‌واریی باو
3- قسنێك له كوردستان
4- فه‌رهه‌نگی كوردی - ئینگلیزی
5- رجعیه المانیا و عبادة القوة / به عه‌ره‌بی
6- الاصل و الاستطراد في اصل معنى /به عه‌ره‌بی
7- قواعد اللغة الكردیة ج (1)/ به عه‌ره‌بی
8- قواعد اللغة الكردیة ج (2)/ به عه‌ره‌بی
9- التون كوپری /به عه‌ره‌بی
10- سخرة من دربند بازیان الی تاسلوجه /به عه‌ره‌بی
11- حول مقال مسئوولیه الادیب الكردی للاستاذ عبدالمجید لطفی
12- ئه‌شكه‌وتی گندۆك - به ئینگلیزی
13- پاشماوه‌ی میسرازئیه‌كان (ئێزدییه‌كان) به ئینگلیزی
14- خوێندنی كوردی - به‌شی یه‌كه‌م به ئینگلیزی
شێعر لای من