شابه‌یتێکی حه‌زره‌تی نالی
نالی له غه‌زه‌ڵی
(( چییه گواره گوناهی وا به نه‌سته‌ق --- به گوێتا هه‌ڵتاوه‌سیوه سه‌ر موعه‌لل ه ق ))
به‌یتێکی زۆر ناسراوی هه‌یه که ده‌فه‌رموێ:
((ده‌خیلت بم نه‌خیلی یا روتابی--- وه‌ها شیرین و سینه نه‌رم و دڵ ره‌ق))
زۆر که‌س له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن له مێژووی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌ب دا که‌س نه‌یتوانیوه مه‌عشووقی خۆی ئاوا به جوانی به دار خورما بشوبهێنێ.
به‌ڵام باسه‌که‌ی من
مرۆڤ که ناوی خورما ده‌بیستێ هه‌وه‌ڵین شت که دێ به مێشکی دا تامه‌که‌یه‌تی که شیرینه.پاشان که ده‌ستی لێ ده‌دا هه‌ست به نه‌رم و شلی خورما ده‌کا.دواجار که خواردی هه‌ست به ره‌قی ناوکه‌که‌ی ده‌کا.
نالی جاری یه‌که‌م ناوی مه‌عشووقی بیستووه که شیرین و له به‌ر دڵانه.که لێی نێزیک ده‌بێته‌وه ده‌زانێ نه‌رم و شله و له گه‌ڵ نالی نه‌رم و نیانه.دواجار ئه‌و لوتفه‌ی ده‌رهه‌ق نالی نامێنێ و دڵی ره‌ق ده‌بێ.
له شه‌رحه‌که‌ی مامۆستا مه‌لا که‌ریم و کوڕه‌کانی سه‌باره‌ت به‌م به‌یته ئاوا هاتووه:
((چه‌ند جوانی هێناوه‌ته‌وه : دڵ که گۆشته ره‌ق بێ ، که‌چی سینه که ئێسقانه نه‌رم بێ.له کۆکردنه‌وه‌ی (ده‌خیل) و ( نه‌خیل) دا جیناسی موضاریع هه‌یه.له کۆکردنه‌وه‌ی (نه‌رم ) و ( ره‌ق) یشدا طیباق هه‌یه.))
سه‌ره‌ڕای ئه‌م شتانه‌ی که مامۆستا مه‌لا که‌ریم و کوڕه‌کانی ئاماژه‌یان پێ داوه نالی به شێوه‌ی سینه‌ماکارێکی لێهاتوو کامێرا له شان جاری هه‌وه‌ڵ له دووره‌وه فلیمێکی لێده‌گرێ.بۆ سکانسی دووهه‌م لێی ده‌چێته پێش و وێنه‌ی ده‌گرێ.له سکانسی ئاخریشدا وه‌ک ئامێری پزیشکی ده‌چێته ناو دڵی مه‌عشووق و ده‌زانێ چه‌ن ره‌قه.
به هۆی ورددبینی و باش بینی و جیاواز بینی له‌م چه‌شنه یه که نالی شیاوی ئه‌وه‌یه که به حه‌زره‌تی نالی ناوزه‌د بکرێ وکراوه.
شێعر لای من