بارگه‌ی حه‌ز
چه‌ن رۆژێ چووم تا ئه‌ودیوی کوردستان واته تا سلێمانی . بیر و بۆ چوونی خۆم و ئه‌و شتانه‌ی که دیومه بۆ ئێوه‌یشی به چڕ و پڕی باس ده‌که‌م به‌ڵام له سه‌ره‌خۆ و به تاقه‌ت.یه‌ک له‌و کتێبانه‌ی که له‌وێ کڕیم دیوانی شێعره‌کانی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د بوو. له لاپه‌ڕه 140 ی کتێبه‌که شێعری بارگه‌ی خه‌مه . دڵنیام به ده‌نگی باوکی دڵنیا پێشتر گوێتان لێ بووه. هه‌ڵبه‌ت ده‌قی ئه‌م شێعره جیاوازییه‌کی له گه‌ڵ مندا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌ه‌یه که بارگه‌ی من بارگه‌ی خه‌م نه‌بوو به‌ڵکوو هه‌گبه‌یه‌ک بوو پڕ له خۆشی و حه‌ز و ئاوات. بۆیه‌ش هه‌ڵم گرته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیاریێکێشم بۆ تۆی ئازیز هێنا بێ- دیاری شوان ئاڵه کۆکه.
بارگه‌ی خه‌م
بارگه‌ی خه‌مم هه‌ڵگرت و هاتمه‌وه بۆ شاره‌که‌م
هاتم به‌ره‌و دییاری شه‌نگی که‌س و کاره‌که‌م
بۆ باوه‌شی به سۆزی دایکه دڵ سووتاوه‌که‌م
تاکوو بزانێ چه‌نده به سۆیه ئازاره‌که‌م
هاتووم وه‌کوو شه‌ماڵێک چڵ و گه‌ڵا بدوێنم
پاییزی غه‌رێبی دڵ به جارێک هه‌ڵوارێنم
که من نمه‌ی باران بم ئێوه‌ش ئاوێنه‌ی باخمن
هه‌رچه‌نده لێتان دوور بم هه‌نسک و ئاهی ناخمن
دڵم پرسه خانه‌یه سه‌رم به‌فری زستانه
هه‌میشه خه‌م له چاوما باڵاترین میوانه
وه‌ک باڵنده‌ی لانه‌واز ته‌ره‌و بێ ناونیشنم
چه‌ن شیرینه که ده‌ڵێم من خه‌ڵکی کوردستانم
ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د
شێعر لای من