بۆ گۆران و له سه‌ر شێوازی گۆران
مه هدی سه‌ییدی
سڵاوتان لێ بێ بینه‌رانی خۆشه‌ویستی کوردسات
خۆشحاڵین له رێگه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌وه ده‌بینه میوانی ماڵه‌کانتان.
هیوادارم کاتێکی خۆش له گه‌ڵمان دا به سه‌ر به‌رن.
دوای وچانێکی کورت ئه‌گه‌ڕێینه‌وه لاتان.
دیسانه‌وه سڵاوتان لێ بێ بینه‌رانی خۆشه‌ویستی کوردسات .
له گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو میوانان و به‌شداربووانی ئه‌م حه‌ڵقه‌یه‌ی کڵاوێن .
له‌م به‌شه‌ی پرۆگرامه‌که‌مان دا زیاتر به به‌شداربووی ئازیز ئاشنا ده‌بین.
دوای وچانێکی کورت ئه‌گه‌ڕێینه‌وه لاتان.
بۆ تۆیه به‌هه‌شتی رازاوه و جوان .
به سپۆنسه‌ری سه‌ره‌کی ئاکار و ره‌وشتی جوان
که له تۆ به‌دی ده‌کرا کاک گۆران .
دیسانه‌وه سڵاوتان لێ بێ بینه‌رانی خۆشه‌ویست
له قۆناغی یه‌که‌م پێیان وتین گۆڕین .
گۆڕینی به‌هه‌شت به‌م دنیایه .
گۆڕیته‌وه کاک گۆران و هاتیته سه‌ر زه‌وی و له دایک بووی.
له قۆناغی دووهه‌م و له‌م دنیایه یاریمان کرد و خه‌ڵاتێ زۆریان داینێ که به بڕی هیچ پاره‌یه‌ک مه‌زه‌نده ناکرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ختی خۆمان دۆزینه‌وه ئاخۆ به‌خته‌که‌ی خۆمان هه‌ر له لای خۆمان بێ .
به‌ڵام پێش کردنه‌وه‌ی کڵاوه‌که وچانێکی کورت و ئه‌گه‌ڕێینه‌وه لاتان.
دیسانه‌وه سڵاوتان لێ بێ بینه‌رانی خۆشه‌ویستی کوردسات و پرۆگرامی کڵاوێن.
له‌م به‌شه‌ش پێمان ده‌ڵێن گۆڕین . گۆڕینی کڵاوی ئه‌م دنیایه به دنیایه‌کی تر .
ئه‌یگۆڕین یان نا .له‌وانه‌یه قازانج بکه‌ین یان زه‌ره‌ر.
که‌واته ئه‌یگۆڕین .
که‌واته کاک گۆران ده‌تهه‌وێ به جێ‌مان بێڵی.
به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه جیاوازییه‌کی له گه‌ڵ به‌رنامه پێشووه‌کان دا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کڵاوی هه‌ر که‌س له لای خۆیه‌تی و ناکرێته‌وه و به‌س خۆی ده‌زانێ چی تیایه و هه‌ر خۆی ده‌زانێ قازانجی کردووه یان نا.
دوای وچانێکی کورت ئه‌گه‌ڕێینه‌وه لاتان.
بۆ تۆیه به‌هه‌شتی رازاوه و جوان .
به سپۆنسه‌ری سه‌ره‌کی ئاکار و ره‌وشتی جوان
که له تۆ به‌دی ده‌کرا کاک گۆران .
دیسانه‌وه سڵاوتان لێ بێ بینه‌رانی خۆشه‌ویستی کوردسات و پرۆگرامی کڵاوێن.
ئه‌م حه‌ڵقه‌یه‌ی کڵاوێنیش کۆتایی پێ هات .لێره‌دا ئه‌وه گرینگ بوو که یاریمان کرد . ئه‌وه گرینگه که کاتێکی خۆشمان بۆ خۆمان و هاوڕێکانمان ساز کردبێ و دڵی که‌سمان لێ نه‌ڕنجابێ.
له گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستی خۆم و ستافی کڵاوێن شه‌و و شه‌وگارێکی خۆش
و هه‌تا هه‌تایه خواتان له گه‌ڵ.