دیسانه‌وه ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچی هه‌تاهه‌تایی مامۆستا هه‌ژار هاته‌وه.
هه‌ژارێک که ده‌یویست گه‌له هه‌ژاره‌که‌ی له هه‌موو روانگه‌یه‌کدا ده‌وڵه‌مه‌ند کات و به‌و ئامانجه پیرۆزه‌یشی گه‌یشت.
وه ئه‌مه ئه‌وکات زیاتر ده‌رده‌که‌وێ ئه‌گه‌ر بۆ چرکه‌یه‌کیش بوو بێ بتوانین شوێنه‌واری هه‌ژار و به‌رهه‌مه‌کانی بسڕینه‌وه.ئه‌وسا هه‌ست به بۆشاییه‌کی کاکی به کاکی ده‌که‌ین.
هه‌ژار کامه بوار هه‌یه خۆی لێ نه‌دابێ و نه‌یبه‌زاندبێ.
هه‌نبانه بۆرینه له بواری وشه‌و وشه‌نامه.
چێشتی مجێو‌ر له بواری بیره‌وه‌ری و ژیان نامه نووسین.
شه‌ره‌ف نامه و قوران وقانوون و چوارینه‌کان و... له بواری وه‌رگێڕان.
هه‌ژار بۆ کوردستان له بواری شێعر و شاعێری.
و..................................................................................... .
پڕۆژه‌یه‌کم سه‌باره‌ت به چێشتی مجێو‌ر به ده‌سته‌وه‌یه‌که له داهاتوو پێشکه‌شی ده‌که‌م .
ساڵی 72ی هه‌تاوی سه‌ردانێکی ماڵی مامۆستا هه‌ژارم کرد له که‌ره‌ج.خێزانی بۆمان دوا-درّ و گوهر بود که می ریخت- سه‌باره‌ت به هه‌موو شت.
ئه‌و ماڵه‌ی که مامۆستا هه‌ژار تێیدا ده‌ژیا به‌ته‌واوی که‌ل و په‌لیه‌وه (ده‌منه‌که‌ی ،چه‌قۆکه‌ی ،ده‌سماڵه‌که‌ی ،لیباسه هه‌ڵواسراوه‌که‌ی دیاری مه‌لامسته‌فای بارزانی و...)ده‌بێ ببێ به مۆزه‌خانه‌یه‌ک بۆ هه‌میشه.
با به‌یه‌که‌وه چوارینه‌یه‌کی بخوێنینه‌وه.((فاتێحایه‌کی بۆ بنێرین خێره.))
جـــــــــارجاره په‌نا به مه‌ی ده‌به‌م ناچارم
خه‌مبارم و پێم ئه‌ڵێن که تاوانبارم
خۆزی وه‌کوو مه‌ی درۆ و دزییش مه‌ستی ئه‌کرد
مه‌ردێکم ئه‌ویست که‌بیگوتا وشیارم