داستانی کونده بوو
داستانی کونده بوو • جیمز تربر • بزرگمهر خسروی • مهدی سیدی
یه کێ بوو یه‌کێ نه‌بوو له نیوه شه‌وێکی تاریک ونووته که و بێ ئه‌ستێره کونده بوویێ له سه‌رلقی کاجێک هه‌ڵنیشتبوو.
دوومشکه کوێره ش بۆ گه‌یشتنه سه‌ر ئه‌و لقه هه‌وڵیان ده‌دا. کونده بووهه‌ر که چاوی پێیان که‌وت"وتی: هه‌ی ئه‌وه چی ئه‌که‌ن؟" مشکه‌کان که قه‌ت به مێشکیان نه ده‌هات له و تاریکیه‌دا ببینرێن به ترس ولرزه‌وه سه‌رسوڕمانه‌وه وتیان :کێ بوو؟ کونده بوو سه‌رله نوێ وتی: هۆی له گه‌ڵ ئیوه‌مه.
مشکه کانیش رانه‌وه‌ستان وتێیان ته‌قان وخۆیان گه‌یانده گیان له‌به‌ره‌کانی بێشه ومزراکانی ده‌وروبه‌ر. به‌ده‌نگێکی به‌رزوبه هه‌سته‌وه هاواریان کرد: کونده‌بووی به‌رێزگه‌وره‌ترین و زاناترین گیان له به‌ری ئه‌م بێشه‌ڵانه‌یه. جیا له‌وه‌ی که له‌تاریکیش دا هه‌مووشت ده‌بینێ ته‌نانه‌ت بۆهه‌رپرسیارێکیش وه‌ڵامی هه‌یه.
سه‌رپه‌لی په‌له وه‌ره‌کان وتی: بۆئه‌وه‌ی راستی قسه‌کانی ئێوه‌م بۆ ده‌رکه‌وێ ده‌بێخۆم که نزیکه‌وه بیبینم. که تاریکی داهات چووه لای کونده بوو و لێی پرسی:کونده‌بووی رێزدار ئه‌من چه‌ن چنگم هه‌یه؟ کونده‌بوو هه‌ر زۆر زوو وتی:" ڕوونه که دوودانه" وله راستیشدا هه‌روابوو.
سه‌رپه‌لی په‌له‌وه‌ره‌کان پرسییارێکی که‌ی هێنا ئاراوه:" ده‌توانی به من بڵێی وشه‌یه‌کی هاومانا بۆ "واته‌یه‌کی تر" چیه؟ کونده‌بوو دیسانه‌وه به زوویی وه‌ڵامی داوه: به‌ڵێ : هه‌ڵبه‌ت ده‌توانین بڵێن به "زبانێکی تر، یان به مانایه‌کی تر".
سه‌رپه‌لی په‌له‌وه‌ره‌کان بۆدڵنییایه‌کی زیاتر دیسانه‌وه پرسی : رێزدار کونده‌بوو ده‌توانی بفه‌رمووی که ئه‌ویندار چ شتێک به گراوه‌که‌ی خۆی خه‌ڵات ده‌کا؟ کونده‌بوو کۆخه یه‌کی کرد‌و گه‌رووی ساف کرد. پاشان وتی :ئه‌وین وخۆشه‌ویستی.
سه‌رپه‌لی په‌له‌وه‌ره‌کان له‌وه زیاتر رانه‌وه‌ستاو به تاو خۆی گه‌یانده لای گیان له به‌ره‌کانی دارستان و به ده‌نگێکی گه‌رم و پڕله دڵنیاییه‌وه وتی:رێزدار کونده‌بووبه راستی که گه‌وره‌ترین وگه‌وره‌ترین و زاناترین و زاناترین گیان له‌به‌ری ئه‌م دارستانه‌یه . نه‌ته‌نیا له تاریکه شه‌ودا هومووشت ده‌بینێ به‌لکووبۆ هه‌مووپرسیارێک –هه‌رچه‌نده دژواریش بێ- وه‌ڵامی هه‌یه.
ریویه سووره خۆی تێ هه‌ڵقورتان و پرسی : ئه زاته ده‌توانێ له رۆژیشدا ببینێ؟
مشکه زستانی و سه‌گ پێش ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌ڵ بۆ وه‌ڵام دانوه ده‌م کاته‌وه هاتنه پێشه‌وه وبه شێوه‌یه‌کی لایه‌نگرانه هاتنه قسه:هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه راستیه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که له رۆژیشدا ده‌توانێ ببینێ.
به‌ڵام رێویه سووره دیسانه‌وه پرسیاره‌که‌ی دووپات کرده‌وه و وتی : تکایه ببورن به‌ڵام ئیوه دڵنیان که ده‌توانێ له رۆژیشدا ببینێ؟
په‌له‌وه‌ره‌کان و گیان له‌به‌ره‌کان پاش چه‌ن چرکه بێده‌نگی دایان له پڕمه‌ی قاقا و پێکه‌نین و پاشان که‌وتنه گیانی رێویه سووره وهه‌واڵه‌کانی و ئه‌وه‌نده‌یان لێ دان- شه‌ق به شه‌قی ئه‌وت جێم که- وه له دارستان ئاواره و ده‌ربه ده‌ریان کردن.
پاشان کۆبوونه‌وه و تۆمارێکی دوور و درێژیان بۆکونده‌بووی گه‌وره ورێزدار ئاماده کرد و بۆیان نارد. له‌م تۆماره‌دا به پاڕانه‌وه داوایان لێ کرد که گه‌وره‌یی به جێ بێنێ و بێ به رێبه‌ریان.
کاتی هاتنی کونده‌بوو بۆ نێو کۆڕه‌که‌یان قرچه قرچی نیوه ڕۆ بوو. هه‌تاویش ته‌نووره‌که‌ی باش داخستبوو. کونده‌بوو نه‌یده‌توانی باش ببینێ به ناچار زۆر هێور و له سه‌رخۆ ده‌ڕۆیشت و هه‌ر ئه‌م ئارام به رێدا چوونه‌ی له‌به‌ر چاوی گیان له به‌ره‌کان و په‌یڕه‌وه‌کانی شان و شکوێ زیاتری پێده به‌خشی وپێیان وابوو ئه‌مانه هه‌مووی نیشانه‌ی گه‌وره‌ییه. کونده‌بوو چاوه‌کانی ده‌رپه‌ڕیبون ، ماق مابوو و له ده‌وروبه‌ری ده‌ڕوانی هه‌ر چه‌ن ئه‌م ڕوانینه‌یشی له ڕوانگه‌ی په‌له‌وه‌ره‌کان به‌ڵگه‌یه‌کی تر بوو بۆ گه‌وره‌یی ئه زاته مباره‌که.
مریشک چووبووه حاله وه و قیژاندی : کێ ئه‌ڵێ ئه‌و رێبه‌ره ئه‌و رێبه‌ر نیه بوڵکوو له‌ویش سه‌رتره.
ئه‌وان تریش هاوڕێ له گه‌ڵ مریشک ئه‌یانچریکان: وایه وایه ئه‌و زۆر له‌وه سه‌رتریشه.
بووبه غه‌ڵبه غه‌ڵب و ئاژاوه. هه‌موویان به دڵێکی پاک و بێ گه‌رد ئارام و له سه‌ر خۆ وه دووی که‌وتن که چاوی هیچی نه‌ده‌دی له به‌رد هه‌ڵ ئه‌که‌وت به دارا ئه که‌وت ئه‌وانیش هه‌ر وایان ده‌کرد و سه‌ر له نوێ رێگه‌یان ده‌گرته‌به‌ر.
هه‌ر چۆنێ بووله دارستان چوونه ده‌روه و به شه‌قامێکی گه‌وره گه‌یشتن . کونده‌بوو کوت وپڕ خۆی خسته ناوه راست شه‌قامه‌که و دیاره بوونه‌وه‌ره‌کانی تریش هه‌روایان کرد. له‌م کاته شاهینی سه‌ر قافڵه پێشره‌و چاوی به ماشینێ که‌وت و به پڕتاو خۆی گه‌یانده سه‌رۆکی په‌له‌وه‌ره‌کان و له‌و مه‌ترسی یه ئاگاداری کرد. سه‌ر په‌لیش تووشی مه‌ترسی و دڵه‌راوکێ هات و به هه‌نسکه هه‌نسک چوو بۆ لای کونده‌بوو و وتی : گه‌وره‌م ؛ کونده‌بووی به‌رێزئاگاداربن که مه‌ترسیه‌کمان له پێشدایه.
به ڵام کونده‌بوو به‌س ئه‌مه‌ی ئه‌وته‌وه : به زبانێکی تر. سه‌ر په‌ڵی په‌ڵه‌وه‌ره‌کان به سه‌رسوڕمانه‌وه وتی : زمانم ڵال یانی به‌رێزتان ناترسن؟
کونده‌بوو نه‌ده‌ترسا چونکو هیچی نه‌ده‌دی. وتی : كێ؟ من وترس؟ سه‌ر له‌نوێ بوو به ئاژاوه وغه‌ڵبه غه‌ڵب و هه‌را هه‌را. هه‌موو ئوقره‌یان لێ بڕابوو: هاواران ئه‌کرد وئه یانقیژاند وه‌ک ئه‌وه‌ی که دروشم بده‌ن: ئه‌و له‌م شتانه سه‌رتره ؛ ئه‌و له‌م شتانه".
ماشینه که به توندی و بێ ره‌حمانه خۆی کوتا پێیاندا. زۆریان وێرای کونده‌بوو کوژران و ته‌فر و توونا بوون ئه‌مه له کاتێکدا بوو به شێکیان که به سه‌لامه‌ت ده‌رچووبوون هه‌ر ئه‌مه‌یان ئه وت :
" به کوێری چاو بێگانه ئه‌و سه‌رتره له‌م شتانه "
" رێبه‌رمان ناده‌ین به بێگانه ئه‌و سه‌رتره له‌م شتانه"
سه‌رچاوه : گۆڤاری چیستا ص‌ص : 682-681سالی بیست و دووه‌م ش 8و9 اردیبهشت و خرداد 84
شێعر لای من