نۆش ئا گیانتانە.
سڵاو و سپاس و هەورامی گوتەنی: نۆش ئا گیانتانە.
من ئەمڕۆ کە گەیشتمە گرووە، سەرەتا لە ژووری مودیران ئیجرایی دانیشتم و ئاگادار بووم کە کاتی خواردنی نانی بەیانییە. مەودای نێوان ئەم ژوورە و ژووری نان خواردن نێزیکەی دە میترە. لە ڕووی دەنگە دەنگ و ڕەنگاوڕنگی دوعاکان و دەسخۆشییەکان و پلەی وڵۆمی باسەکە دەکرا پێشبینی چۆنیەتی نان و خوانەکەش بکرێ.
لەو کاتەی کە ئێوە لەوێ بوون- دیسانەوە هەورامی گوتەنی: نۆش ئا گیانتانە- من گەڕامەوە بۆ ساڵی 1379 ی هەتاوی. لە لایەن برادەرێکەوە بانگهێشتکرابووین بۆ ڕێوڕەسمی مەولوودی خوانی لە ماڵێک لە تەپەی کەرباسی. میوانەکان لە چەن ژوور و لە هاڵەکە دانیشتبوون. سەرەتا خورمایەکی سادە و ساکاریان هێنا و میوانەکانیش بە ساکاری دوعایان کرد. دواتر شێرینی و شەربەت و نوقڵ و هەرچی دڵخواز و ... هەر هات و هەر تەواو نەبوو. لە بەرانبەریشدا هەر دۆعا و دەست بوو بەرەو ئاسمان دەچوو. هەر کە دەستەی میوانداری و پەزیرایی دەهاتنە ناوەوە، لە هەناوی میوانانیش دوعا و پاڕانەوە بوو دەهاتە دەرەوە.
لە کۆتایی سپاس بۆ خانم حجازی و بنەماڵەی کە کچێکی وا سەرکەوتوویان پەروەردە کردووە و دوعای خێر بۆ ئەم خوێندکارە خۆشەویستەمان کە هەرچەندە ئەمڕۆ بە جەستە لە دانیشتنی ئەمڕۆ نەبوو بەڵام ڕۆحیان لەلامان بوو.
از عزیزان با تو ما را هست پیوند دگر
جای یوسف را نگیرد هیچ فرزند دگر
صائب
شێعر لای من