ده‌قی خاڵه مه‌حموو
داستان موسی و شبان در مثنوی مولانا را خوانده اید .اگر بخواهیم نمونه ای از آن نوع ادبیات را به منظور تطبیق در ادبیات کردی بیابیم متن زیر نمونه ی بسیار عالی آن می باشد . این متن از کتاب (( مێژووی په‌خشانی کوردی = تاریخ نثر کردی نووسه‌ر :مامۆستا عه‌لائه‌دین سه‌جادی)) ص.41گرفته شده است.
ده‌قی خاڵه مه‌حموو به‌شی 1
باوکم خوا بیخاته ناو خه‌زێنه‌ی ره‌حمه‌تی خۆیه‌وه ، له زه‌مانی حه‌مه پاشادا گشت جارێ له ژێر ده‌وار و به‌ر ده‌واردا ئه‌یفه‌رموو:
بینایی چاوان نازانم بێژم تۆ چیت؟ئه‌وه‌نده ئه‌زانم ئه‌ها ، ها ئه‌وه‌ی که تا چاو بڕ ئه‌کا له‌و درێژی ئاسمانه تۆ گشتت دروستکردگه. هه‌ر بڕۆ هه‌ر ناوڕێته‌وه ، پیاو وائه‌زانێ ئه‌وه بڕایه‌وه که‌چی هه‌ر له هه‌وه‌ڵیه‌وه‌س! ئه‌گه‌ر من دوو باڵم هه‌وێ و بڕۆم وه‌و ئاسمانه دا، باڵه‌کانم شل ئه‌ون و وائه‌زانم چووگم که‌چی ئاسمان هه‌ر دوورتر ئه‌وێته‌وه! گه‌ره‌کمه هه‌سوونێکم به‌ر چاو که‌وێ ، که‌چی هیچ دیار نییه، که‌واسه تۆ ئاسمانت بێ هه‌سوون وه بێ هه‌سوون راگرتگه! ئه‌و ئه‌ستێرانه ئێژی چرای نیوه‌شه‌ون وه‌ک گوڵمێخی ده‌روازه‌ی بازاڕه‌که‌ی شار کوتیاگن وه‌و ئاسمانه دا که ئێژی پیرۆزه‌یه! تۆ ده‌ست وه گشت شتێکه‌ه ئه‌ژه‌نیت که‌چی تۆش دیار نیت !رزقی مارو مێروو ئه‌ده‌ی له پشت په‌رده‌ی غه‌یوه‌وه ، که‌چی ئه‌گه‌ر من بێمه پشت ئه‌و په‌رده‌یه‌تۆ له‌وێش نیت!
تۆ ده‌ریا گه‌وره‌کان وه زرێوار یشه‌وه هه‌ندێ جار ئه‌یانکه‌ی وه یه‌خ، هه‌ندێ جار ئه‌یانکه‌ی وه ئاوی رووت ، که‌چی ئه‌و گشت گیاندارانه له ناویانا هه‌ر هه‌ڵئه‌قونێته‌وه ، به‌شی گشتیانت داگه، نایه‌ڵی که‌سیان وه بێ رزق سه‌ر بنێنه‌وه ! من ئه‌و گیانه‌ی له‌به‌رمایه تۆ داتنیاگه ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که وه منه‌وه‌یه من نازنم چیه؟! ده‌ست ئه‌ده‌م ده‌واره‌وه هه‌ڵیئه‌ده‌م ئێژی رۆسته‌مم که‌چی نازانم ئه‌و زۆره چییه که تێمدایه‌و ده‌واره‌وکه هه‌ڵئه‌ده‌م !
شێعر لای من