مبلمان خانه کوچک را، حتی می سازد.
مبلمان خانه کوچک را، حتی می سازد.
هاوینی ساڵی ١٣٧٢ پاش قۆناغی دووهەمی کونکوور بۆ ماوەی مانگێک لە گەڵ کاک حامید، چووین بۆ تاران بۆ کاریگەری. ئەو زووتریش چووبوو و خاوەن ئەزموون بوو. بەڵام من هەوەڵ جار بوو بۆ تاران بچم و ڕۆیشتن بۆ کاریگەریش بە ناڕەزایی باوکم بوو.
بڕوایان وابوو پێویست نییە بچی. دانیشە و بۆ خۆت کتێب بخوێنەوە با ئەگەر قەبووڵ بووی لە دانشگاە کەسێکی باسەواد بی.
سەرەڕای ئەم ناڕەزایەتییە، هەلێکم قۆزتەوە و چووم بۆ تاران.
لە پەیکان شهر، نێوان تاران و کەرەج ، کارمان پەیا کرد. بەڵام بۆ شوێنی حەوانەوە و خەو و ئیسراحەت، لە وەردئاوەرد، ژوورێکمان بە کرێ گرت. ژوورێکی دوانزە میتری کە هاوکات سێ کەسی تر، ئەوانیش خەڵکی شاری ئێمە و هەر وەکوو ئێمە قوتابی، بۆ خەو دەهاتنەوە و زیاتر لە یەک ساعەت یەکمان نەدەدی.
هەموو ڕۆژێک بە ئوتووبووسەکانی حەسارەک دەچووینە پەیکان شەهر و ئێوارە بە پێیان و ماوەی یەک ساعەت ئەگەڕاینەوە بۆ وەردئاوەرد.
لە سەر دیوارێک، کە هەموو ڕۆژ دوو جار ئەمانبینی، ئەو ڕستەیە بۆ تەبلیغی مۆبل نووسرابوو:
مبلمان خانه کوچک راحتی می سازد.
بەڵام ئەم برادەرەی من چونکوو هەوەڵ جار خوێندبوویەوە خانە کوچکی را، حتی می سازد. هەر بۆی درووست نەبوو. تاکوو هاوین تەواو بوو و لە پاییزا دوو قەرانییەکەی زرنگەی لێوە هات.
ئەم ئێوارە ئەم سەگە بێ نازەم بینی.
خانە کوچک راحتی، بۆ خۆی ساز کردبوو. مێشێکی میوان نەبوو و کەسیش بە کەس نازانێ. بە بینینی گووشییەکە نووزەیەکی لێوەهات. نازانم نیشانەی ڕەزامەندی بوو یان ناڕەزایی. کەوتمە بیری قانون اول کتابداری کە دەڵێ: کتاب برای استفاده است. بەلام لای ئەم بێنازە: مبل برای استفاده است چرا که خانه کوچک راحتی می سازد.
شێعر لای من