یادداشتی دووهەم لە بیرەوەرییەکانی حاجی مامۆستا ئیمامی

" من هەر لە خزمەت کاکم دا دەرسم دەخوێند: ئەو موستەعید بوو، منیش سووختە.

ئەو دوو وشەیە هەر تایبەتن بە حوجرەی کوردەواری. ئەوانەی تازە دەستیان بە خوێندن کردووە و زیاتر نەخشی خزمەت کردنیان هەیە، پێیان دەڵێن: سووختە. موستەعیدیش بەو فەقێیانە دەڵێن کە دەرس بە سووختەکان دەڵێنەوە.

قەت قەت ئاغا و خان بە قەد هێندەی موستەعید زۆردار نەبوون.

دەگێڕنەوە دەڵێن:

دەستەیەک فەقێ لە ئاواییەک دەخوێنن. ڕۆژی جومعە، یەکێک لە موستەعیدەکان ناچێ بۆ جومعە.

لێی دەپرسن: تۆ بۆ جومعەت نەکرد؟!

دەڵێ: سووختەکەم لە ماڵەوە نەبوو کەوشەکانم بۆ دابنێ!

درگای مزگەوتەکەش لە درگای حوجرەوە سێ میتر دوور نەبووە!"

 ل. 71

بیرەوەرییەکانی حاجی مامۆستا ئیمامی. ئامادەکردن و ورگێڕانی: سەید هیدایەت هیدایەتی، سەقز، خانی، 1399.