ڕۆژگاری ژیان
ڕۆژگاری ژیان ( یادداشت و بیره‌وه‌رییه‌کانی مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕڕیس)
ئاماده‌کردن و له‌سه‌ر نووسنینی: ڕه‌ئووف مه‌حموودی
انتشارات کوردستان، سنه، چاپی هه‌وه‌ڵ، 1394
(مامۆستا مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی موده‌ڕڕیس له ساڵی 1283 ی هه‌تاوی له دایک بووه و له ساڵی 1384ماڵئاوایی له دونیا کرد. له ته‌واوی ته‌مه‌نیدا به‌رده‌وام خزمه‌تی ئایین و ئه‌ده‌بی کوردی کردووه. (کتێبی ڕۆژگاری ژیان به‌شێکه له بیره‌وه‌رییه‌کانی مامۆستا تاکوو ساڵی 1969 زایینی. که زیاتر باسی بنه‌ماڵه و ڕه‌چه‌ڵه‌کی خۆی و ده‌رس خوێندن و مامۆستاکان و شاگرده‌کانی خۆی ده‌کا. لێره‌دا کورته‌باسێکی که له سه‌ر دووڕوو نووسیویه‌تی بۆ نموونه ده‌خه‌ینه به‌رچاو.)
باسی ئاوایی دووڕوود کێوه‌کانی ده‌وروبه‌ری
دووڕوود، دێیێکه له قه‌راخی چه‌می هه‌ورامانی ئه‌و دیو( ڕۆژهه‌ڵاتی کورستان) که له سه‌وره‌وه ئێته خواره‌وه ئه‌م چه‌مه دوو به‌شی گه‌وره‌یه: به‌شێکیان له ژاوه‌رۆوه ئێته خواره‌وه و به‌شێکیان له ناحیه‌ی کۆماسییه‌وه، ئه‌م دوو چه‌مه له خواری دێی بۆڕیده‌ره‌وه ئه‌گه‌ن به یه‌ک ناوی ئه‌م دێیه براوه به دووڕوود، یانێ دوو چه‌م. کاتێ ئه‌م دوو ئاوه ئه‌بن به یه‌ک قه‌درێ ئه‌همیه‌ت په‌یدا ئه‌کا و له چه‌می هه‌ورامانی ته‌خته‌وه به به‌رده‌می دێی بڵبه‌ر و ژیوار و سلین دا ئه‌ڕواته خواره‌وه تا له خواری دێی ڕواره‌و‌ه له گه‌ڵ چه‌می گاوه‌رۆ دا که سه‌رچه‌مه‌که‌ی له کێوی عاشقانه له ژووری سنه‌وه ئه‌بن به یه‌ک، کاتێ دوو چه‌می پێشوو له گه‌ڵ ئه‌م چه‌ما بوون به یه‌کێ ئه‌م چه‌مه ناو ئه‌برێ به سیروان یانێ سێ ڕوودان یانێ سێ چه‌م. دووڕوود پاڵی داوه به ڕشته‌کێوی کۆساڵانه‌وه، ئه‌م کێوه به‌رزه و بێ ئاوه به‌س له پشتی دووڕووده‌وه له سێ شوێنا ئاوی هه‌یه: یه‌که‌م:خوێسه‌ملێ یانێ مله‌لاره، که شوێنێکه لێژ و نابار ئێسته کراوه به باخ و میوه‌ی ترێ و هه‌نجیر و قۆخ و سێ‌و و هه‌نار زۆره تیایا. به‌ڕستی باخێکی جوانه. ئه‌م باخه موڵکی پیاوێ پیری موسڵمان بوو که ناوی سۆفی¬ڕه‌حمان بوو که لێمان پرسی بۆچی ئه‌م شوێنه ناوبراوه به خوێسه‌ملێ؟ له وه‌ڵاما ئه‌یوت: (( قوربانه‌تابوو یانێ هه‌ر بیه‌ن و هه‌ر مبۆ)) واته به قوربانتان بم یانێ هه‌ر بووه و هه‌ر ئه‌بێ. جارێ له پاییزا ڕۆیشتین بۆ سه‌یرانی ئه‌و باخه یه‌ک دوو ڕۆژ له‌و‌ێ بووین. به ڕۆژا وه‌زعی کێوه‌که‌ی وایه له ئاخری پاییزا له پاش نیوه‌ڕۆ ڕۆژئاوا ئه‌بێ پاش چاره‌کێ ڕۆژ ده‌رئه‌که‌وێته‌وه و زۆر دیمه‌نی جوانی هه‌یه! شوێنی دووهه‌م کانی مه‌شهوور به وه‌هارانه یانێ به‌هاره کانی له واقیعا هه‌ر له به‌هارا ئاوی هه‌یه ئیتر وشک ئه‌کا. شوێنی سێهه‌م کانی مه‌شهوور به کۆساڵانه ئه‌م شوێنه هه‌واری دووڕوودیییه و ئاوه‌که‌ی هه‌میشه هه‌یه به‌ڵام ئاوێکی زۆر که‌مه. شوێنی چواره‌م، ئاوی هه‌وارگه‌ی ژیواره که مه‌شهووره به که‌ڵه‌وێ ئه‌م ئاوه زۆره و دائیمه هه‌یه و به ڕووی هه‌ورامانی چه‌ما ئه‌ڕوانێ به‌ره‌و قیبله و شوێنه‌که‌ی زۆر سارده له هاوینا ئینسان گه‌رما نابینێ. ئیتر بێجگه له‌م شوێنانا له حاس پشتی دووڕووده‌وه ئاو نییه. وه له به‌هارانا له ژووری دووڕووده‌وه له په‌نای کێوه‌که‌دا کانی و ئاو وه‌کوو فواره هه‌ڵئه‌خاته‌وه جارجار به ته‌نه‌که نه‌وت شوێنی ده‌رچوونی ئاوه‌که که‌م ئه‌کرێته‌وه و به قه‌د ده‌می ته‌نه‌که نه‌وته‌که ئاو ده‌رده‌چێ و به‌ره‌و ئاسمان به قه‌د گه‌ز و نیوێ به‌رز ئه‌بێته‌وه به هه‌وادا. کێوی کۆساڵان دوو شتی تیایه له شوێنی ترا نییه: یه‌که‌م گیای که‌ره‌س که گیایێکی ناسک و تونده‌و ترشیاتی نایابی لێ درووست ئه‌که‌ن زۆر به نرخه. دووهه‌م گوڵی شه‌قایه‌ق(هه‌ڵاڵه‌برمه) که گوڵێکی سووری زۆر جوانه. وه‌ختی خۆی له‌م کێوانه‌وه براوه بۆ نو‌عمان بنی مه‌نزه‌ر سه‌رۆکی وڵاتی حیره له خواری به‌غداوه و به هۆی ڕه‌غبه‌تی نو‌عمان له‌و گوڵا ناوبراوه به شه‌قایه‌قی نو‌عمان. له‌و به‌رێ دووڕووده‌وه یانێ له شیمالیه‌وه کێوی میاڕه‌وان هه‌یه یانێ میان ڕوودان، یانێ له به‌ینی دوو چه‌ما، ئه‌م دیوی چه‌می هه‌ورامانه و ئه‌و دیوی چه‌می کۆماسییانه، ئه‌م کێوه دیمه‌نی سه‌یری هه‌یه گه‌لێ به‌رزه وه به دیمه‌نێکی زۆر عه‌جیب و له ئه‌غڵه‌ب شوێنی ئه‌م کێوا له‌م دیو و له‌و دیوه‌وه هه‌ر کانی و ئاوه. به ڕووی ئه‌م دیوا پشتی سه‌وڵاوا هه‌واری میاڕه‌وانه نزیکی چل کانی تیایه و له شانی سه‌وڵاوادا پشتی هه‌زارخانی و هه‌جمنه پڕه له ئاو و کانی. حه‌تا ئه‌ڵێن هه‌زار خانی یانێ هه‌زار کانی. جارجار له هاوینا شێخی بیاره یانێ شێخ عه‌لائه‌ددین له‌و کاتا له دووڕووده‌وه بوو بۆ هه‌واری خۆی و مه‌دره‌سه ئه‌ڕۆیشته‌وه میاڕه‌وان، به‌ڕاستی خۆش و خاوه‌ن سه‌فا و سه‌یرانگایه! و به شانی چه‌پی سه‌وڵاوادا دێی ته‌رخان ئاوا و له‌و لاوه دێی نسڵ و گۆشخانی یه که له به‌هه‌شت ئه‌چن و نه‌فسی ده‌شتی سه‌وڵاوا به ئاسارا وا ده‌رئه‌که‌وێ که له قه‌دیما شارێ زۆر به نرخ بوو بێ، ئێسته‌ش قه‌ڵای مه‌حموودئاوا و قه‌ڵای ناوه‌ڕاستی ده‌شت و ته‌پی مه‌شهوور به نقاره‌خان دیمه‌نێکی سه‌یریان هه‌یه له به‌رچاوا، به‌ڵام ئاخ! خانووی بێ خاوه‌ن وینه‌ی وێرانه گه‌رچی ته‌لاری سه‌فا و سه‌یرانه وڵات ڕاگرتن به هێز و هۆشه بێشه ڕاگرتن پیشه‌ی شیرانه
لاپه‌ڕه‌کانی 99 تا101
شێعر لای من