گۆشتی ڕان و نانی شوان

گۆشتی ڕان و نانی شوان

له‌ سێ ڕێیانی ئه‌ده‌ب و له‌ به‌رده‌م ئامێری پاره‌ڕاکێش( دستگاه خودپرداز) ڕاوه‌ستام تاکوو نۆبه‌م گه‌یی. کارته‌که‌م لێدا و ده‌ستم کرد به‌ به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانه‌کان. دیم کوڕێکی به‌ ته‌مه‌ن بیست یان که‌مێ زیاتریش هاتووه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌کا و جارجاره‌ش له‌ لاپه‌ڕه‌که‌ی من ده‌ڕوانێ. به‌ چه‌شنه‌ ڕوانینێک ویستم تێی بگه‌یێنم  نابێ بڕوانێته‌ ئه‌و لاپه‌ڕه‌ به‌ڵام بێکه‌ڵک بوو. فارس گوته‌نی: یارو تو باغ نبود.

ئامێره‌که‌ خه‌ریکی چاپ کردنی ڕه‌سیده‌که‌ بوو.

ئه‌و براده‌ره‌ش سه‌یری ئامێره‌که‌ی ده‌کرد و

منیش سه‌یری ئه‌و براده‌ره‌.

له‌ ناکاو وتی: ئه‌وه‌ هات.

وتم: له‌ کوێوه‌ ده‌زانی هات؟ جه‌نابت به‌ چ حه‌قێک سه‌یری ئه‌م لاپه‌ڕه‌ ده‌که‌ی؟ ئێوه‌ نازانن ئه‌وه‌ لاپه‌ڕه‌ی شه‌خسییه‌.

وتی: خۆ کوفرم نه‌کردووه‌ پێم وتی.

وتم کوفرت نه‌کردوه‌ به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ت نییه‌ سه‌یری بکه‌ی. دڵنیام خۆیشت پێت خۆش نییه‌ که‌سێک سه‌یری لاپه‌ڕه‌که‌ت بکات.

------------------------------

ئه‌م براده‌ره‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌رگیز ئه‌م بابه‌ته‌ نه‌خوێنێته‌وه‌ و یان هه‌رگیز نه‌یبینمه‌وه‌ ( هر چند کوه به‌ کوه‌ ، ....) به‌ڵام داوای لێبوردنی لێده‌که‌م هه‌رچه‌نده‌ ڕوانینه‌که‌ی هۆکاری تووڕه‌یی زۆر و له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری من بوو.

هیوادارم بتوانین ڕێز له‌ مافی تاکه‌کان بگرین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز له‌ مافی خۆشمان بگیرێ.

به‌ فه‌رمووده‌ی پێشنیان:

ئه‌گه‌ر گۆشتی لاڕانمان نه‌یه‌ته‌ خورین کارمان به‌ نانی شوان نابێ.

( ئه‌گه‌ر ناخورێ گۆشتی بنی ڕانت // تۆ چیت داوه‌ له‌ نانی شوانت)