ماڵئاوایی
ماڵئاوایی

سه‌یدئاوا1
ماڵت ئاوا!
سه‌وڵاوا!
پانزه‌هه‌زار2 جار ماڵت ئاوا
که هاتم
خۆم بووم و خه‌ونی ته‌نیایی و خه‌می بێکه‌سی.
ئێستا که ده‌ڕۆم
خۆمم و خه‌می خه‌مساته‌کانی ماڵئاوایی و
خه‌یاڵی گه‌وره‌بوونی هه‌زاران کوڕ و سه‌دان کچم
هاوڕێ و که‌سوکارمه.
که هاتم
کناچه لای من که‌مانچه بوو
ئێستا که ده‌ڕۆم
زانوو که ئامیانو3 ژیانه‌ن
نه ئامێر‌و4 ئاواز‌و ژیانی.
که هاتم
وامده‌زانی مامۆستا‌م
ئێستا که ده‌ڕۆم
دڵنیام که قوتابیم
که هاتم وامده‌زانی
گه‌وره‌م
ئێستا که ده‌ڕۆم
دڵنیام که
بچووکم
بچووکم
بچووکم
بچووکم
بچووکم
که هاتم
ناردمیان
ئێستا که ده‌ڕۆم
ناهێڵن.
من لێره ناچم
بۆ ئه‌وێ ئه‌چم.
تێبینی:
1- سه‌یدئاوا ئاواییه‌کی بچووک و خنجیلانه بوو له پای کێویکی که‌مێ به‌رز به ناوی کێوه گه‌وره. له نێوان سه‌قز و بۆکان و ناسراو به سه‌یدئاوای ئاخکه‌ند. به هۆی ئه‌وه‌ی باوک و باپیرانم له‌وێ ژیاون به‌شێ زۆری منداڵی و حه‌ز و خۆشییه‌کا‌نم له‌وێ بردۆته سه‌ر به تایبه‌ت هاوینان و کاتی پشوو و بۆمبارانه‌کانی شه‌ڕی ئێران و ئێراق. به داخه‌وه به هۆی نه‌بوونی ئاو و کاره‌با و ڕێگه‌وبان و چه‌ن هۆکارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی چۆڵ و خاپوور کرا.
2- پانزه‌هه‌زار جار ئاماژه‌یه به پانزه ساڵ ژیان له سه‌وڵاوا و هه‌ڵمژینی ئه‌و هه‌وا پاک و بێگه‌رده و ئاشنایی له گه‌ڵ ئه‌و هه‌زاران مه‌رد و ڕه‌نده.
3-ئامیان: هه‌وێن/ خمیر مایه
4- ئامێر: که‌ره‌سته/ وه‌سیله/ سازی مۆسیقا
شێعر لای من