ئه‌مساڵ یه‌کیان فت
ئه‌مساڵ یه‌کیان فت
کابرایه‌ک دوو زاوای هه‌یه و ده‌چێ سه‌ردانیان بکا.
به یه‌که‌میان ده‌ڵێ: کاروبارتان چۆنه؟ باشه؟
ده‌ڵێ: بۆ ماڵ ساز کردنی ماڵ خشتێکی یه‌کجار زۆرم بڕێوه و ئه‌گه‌ر باران ببارێ وه‌زعمان شڕه.
ده‌چێ بۆ ماڵی دووهه‌میان و هه‌مان پرسیاری ئاراسته ده‌کا.
ئه‌ویش ده‌ڵێ:
خۆت باش ده‌زانی من وه‌رزێڕم و ئه‌مساڵ زه‌وییه‌کانم کردووه به گه‌نم. ئه‌گه‌ر باران نه‌بارێ وه‌زعمان شڕه.
کابرا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵ و ژنه‌که‌ی ده‌ڵێ: چی بوو ؟ وه‌زعیان چۆنه؟ ده‌ڵێ: ئه‌مساڵ یه‌کیان فت. ئه‌گه‌ر باران ببارێ یه‌کیان فت ئه‌گه‌ر نه‌بارێ یه‌کیان فت.
+ نوشته شده در یکشنبه هجدهم فروردین ۱۳۹۲ ساعت 19:24 توسط مهدی سیدی
|
شێعر لای من