زۆر مهیممه! تۆ خوا مهیم نییه؟!
زۆر مهیممه! تۆ خوا مهیم نییه؟!
ئه‌مڕۆ( دووشه‌ممه- 11/10/1391) له گه‌ڵ( چه‌نی) یه‌ک له هاوڕێیان سه‌ردانێکی ئاوایی پایگه‌لانمان کرد ئه‌و بۆ ئیشی ئیداری و منیش بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ڕابردوو.
یه‌که‌م جار که ناوی پایگه‌لانم بیست ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوینی ساڵی 1377. کاتێ که له لایه‌ن اداره کل آموزش و پرورش كردستان نێردرام بۆ سه‌وڵاوا و له‌وێشه‌وه بۆ پایگه‌لان.
کۆتایی مانگی خه‌رمانانی 1377 هه‌تاوی بوو. نیوه شه‌و له سه‌قز به‌ره‌و سنه وه‌ڕێکه‌وتم بۆ ئه‌وه‌ی فریای ماشینه‌کانی پایگه‌لان که‌وم. پێیان وتم کاتژمێر هه‌شتی سه‌ر له به‌یانی له گه‌ڕه‌کی بیست و پێنج- ترمیناڵی پێشووی مه‌ریوان له سنه- ڕاده‌وه‌ستن. من پێنج خۆله‌ک- بڕواتان بێ به‌س پێنج ده‌قیقه-دره‌نگ گه‌یشتم ماشین ڕۆشتبوو.
زۆرم پێ‌خۆش‌بوو که هێنده نه‌زمیان هه‌یه.
تاکوو کاتژمێر دوانزه به خوێندنه‌وه و خواردنه‌وه چاوه‌ڕێم کرد. به‌ڵێ مینی بووس هات و سوار بوین و وه‌ڕێکه‌وتین.
کاکی شۆفیر به‌ڕێز جه‌هاندار ی ناو بوو. موسافریش زۆر‌و هه‌موو به زمانی ماچۆ( هه‌ورامی) ده‌دوێن و شۆفیریش نه‌وارێکی خستبۆوه سه‌ر په‌خشه‌که‌ی که هه‌ورامی بوو. هه‌ر نه‌مده‌زانی قسه‌و چێشی که‌را( باسی چی ده‌که‌ن) .
ماشین ئارێزی سه‌ربه‌رزی به‌زاند و نه‌گه‌یشتین.
له دوئاو
تێپه‌ڕی و
بۆڕییه‌ر
و
چشمییه‌ر
و
ئاریه‌ن
و
ژنێن
یشی تێپه‌ڕاند و هه‌ر نه‌گه‌یشتین.
چه‌ن که‌سێک که زانییان پێم ده‌ڵێن مامۆستا‌و و بڕیاره له ئاواییه‌که‌یان به چه‌شنێ مامۆستایی که‌م که ئه‌و هێڵانه‌ی له ئیداره‌دا بوون و ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتنی قوتابیان – نمودار درصد قبولی دانش آموزان-گه‌یشتبوونه بن میچ بهێنمه ڕاده و ئاستێکی باوه‌ڕپێکراو پێشنیاری خانوویان ده‌دا.
هه‌رچه‌نده پێم وابوو ئه‌مه نیشانه‌ی ڕێزگرتن له مامۆستایه به‌ڵام زیاتر به‌وه ده‌مخه‌مڵاند که بیری ئابوورییان هه‌یه و هه‌رواش بوو.
ماشین له لێژێک به‌ره‌وخوار بووه‌وه و وتیان ئانه‌ش( ئه‌وه‌ش) پایگه‌لان.
هه‌ڵبه‌ت من ده‌مگوت پایگلان نه‌وه‌ک پایگه‌لان.
پایگه‌لان ده‌گا(ئاوایی) ه‌کی گه‌وره‌یه و که‌وتۆته ژاوه‌رۆی مه‌ریوان. له کۆنه‌وه هه‌یه و مه‌ڵبه‌ندی زانست بووه و مرۆڤی گه‌وره له‌م ئاواییه‌دا ژیاون.
چوونی من بۆ پایگه‌لان زۆر جێگه‌ی بایه‌خ بوو. به داخه‌وه هێشتاکوونێ باسی مانگیله -سه‌ته‌لایت- و مۆبایل و ئه‌نته‌رنێت به شێوه‌ی ئێستا له ئارادا نه‌بوو ئه‌گینا وه‌ک ڕه‌شه کوژییه‌که‌ی ڕۆبۆسکی باکووری کوردستان به‌س له ته‌واو کوردستان ده‌نگی ده‌دایه‌وه.
بۆ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
له ناوچه‌ی سه‌وڵاوا به‌س شارۆچکه‌ی سه‌وڵاوا دواناوه‌ندی- ده‌بیرستان-ی هه‌بوو. بۆ هه‌وه‌ڵین جار دوو کلاسیان ته‌رخان کردبوو- هه‌ڵبه‌ت به شێوازی ئه‌قماری- و پێویست بوو که‌سانێک له‌وێ وانه بڵێنه‌وه که مه‌دره‌کی کارناسییان هه‌بێ.
به‌ڵێ یه‌که‌م که‌س بووم که مه‌دره‌کی کارناسی ببێ
زۆر مهیممه! تۆ خوا مهیم نییه؟!
و یه‌که‌مساڵی ده‌بیرستان
زۆر مهیممه! تۆ خوا مهیم نییه؟!
و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی دڵی خۆشبێ بۆ مانه‌وه خانوویه‌کی سازمانیان پێدام
زۆر مهیممه! تۆ خوا مهیم نییه؟!
و له ئیداره‌وه که‌ل په‌ل و که‌ره‌سته‌ی پێویستیان بۆ هێنابووم.
زۆر مهیممه! تۆ خوا مهیم نییه؟!
خه‌ڵکی ئاواییش ماشینێکی له‌ندرۆڤێریان دابوو به ئیداره بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی که له سه‌وڵاواوه هاتووچوونیان ده‌کرد.
ئێسته که یه‌که‌م مامۆستای کارناسی بووم ئه‌م چه‌ن کتێبه‌م ده‌بێ بگرتایه و بموتایه:
له دبيرستان
اد‌بیات فارسی
زبان فارسی
قرآن
بينش اسلا‌مي
تاريخ
جغرافيا
دانش اجتماعي
اقتصاد
عربي
له راهنمايي
عربي 1
عربي 2
عربي 3
تعليمات ديني 1
تعليمات ديني 2
تعليمات ديني 3
هه‌م کچانه و هه‌م کوڕانه
وه هه‌وه‌ڵین ساڵی هاتنه سه‌رکار و تدریسیشت بێ.
( خود حديث مفصّل بخوان از اين مجمل )
پاش چوارده ساڵ گه‌ڕامه‌وه و سه‌ردانێکی ئاواییم کرد. چوومه مزگه‌وتیش که نۆژه‌ن کراوه‌ته‌وه. به ڕه‌و‌ایه‌تێک ئه‌م مزگه‌وته ساڵی 137 کۆچی مانگی ساز کراوه.
پاشان بۆ چه‌ن خوله‌کێکیش سه‌ردانی ماڵی ئاغا عه‌وده‌ی شاوه‌یسیم کرد.
چونکوو یه‌کجار له ساڵی 1377 له ماڵیان شامێکم خواردووه.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو پێمان ده‌ڵێ که پیر بووین.
وه‌بیرمان دێنێته‌وه که ماوه‌یه‌کی زۆر له جێگه‌یه‌ک دابڕای کاتێک ده‌چیته‌وه هه‌ست به نامۆیی و غه‌ریبی ده‌که‌ی.
به‌ڵام فێریشمان ده‌کا:
کاتێ له جێگه‌یه‌ک ده‌ژین وه‌ها بژین که دواتر ڕووی گه‌ڕانه‌وه‌مان ببێ.
شێعر لای من