داگیرم که قوبادی جه‌لیزاده
سه‌رچاوه : لاپه‌ڕه‌ی شاعێر له ماڵپه‌ڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک
داگیرم که ،
بمکه به نیشتمانی خۆت .
... جوانێک به ،
دکتاتۆر .
ئاڵایه‌ک هه‌ڵکه له ره‌نگی چاوت .
سروودێک ، له گیتاری ده‌نگت .
سوپایه‌ک , له جه‌نگاوه‌ری جوانیت .
داگیرم که ....
مه‌هێڵه جگه له‌تۆ ،
گوڵێک له رۆحمدا بپشکوێ .
په‌پووله‌یه‌ک هه‌ڵفڕێ .
رووبارێک هاژه بکات .
منداڵێکی دکتاتۆر به ..
مه‌هێله خۆرێکی تر هه‌ڵبێ .
مانگێکی تر خه‌رمانه بدات .
ئه‌ستێره‌یه‌کی تر ،
سه‌ره‌تاتکێ بکات .
داگیرم که ..
جگه له‌خۆت ،
هه‌موو که‌نارییه‌کانی تر بکوژه.
باڵی هه‌موو په‌پووله‌کانی تر ، بسووتێنه .
هه‌موو گوڵه‌کانی تر سه‌ربڕه .
هه‌موو ئاسکه‌کانی تر بتۆقێنه .
داگیرم که ...
کیژۆڵه‌یه‌ک به ،
دکتاتۆر.
بمخه‌ره زیندانێک ، خۆت پاسه‌وانی بیت .
له درزی ده‌رگای ئاسنینه‌وه ،
چاودێریم بکه .
ئه‌گه‌ر بیرم له ژنێکی تر کرده‌وه ،
پشتم بده‌ره به‌ر قامچی .
له برسا بمکوژه .
نینۆکه‌کانم هه‌ڵکێشه .
زمانم بقرتێنه .
په‌راسوه‌کانم بهاڕه .
داگیرم که ...
جوانێک به ،
دکتاتۆر.
ئه‌گه‌ر له شیعرێکمدا ،
بۆنی ژنێکی دیکه‌ت کرد ،
له ووشهیهکمدا ،
وێنه‌ی ژنێکی ترت بینی ،
ئه‌گه‌ر له پیتێکمدا ، ترپه‌ی پێی
ژنێکی ترت بیست ،
چاوی شیعره‌کانم هه‌ڵکۆڵه .
په‌ت بخه‌ره گه‌ردنی وشهکانمهوه .
پیته‌کانم غافل کوژم بکه.
کتێبه‌کانم بخه‌ره حه‌وزی تیزابهوه .
.
داگیرم که ..
بمکه به نیشتمانی خۆت .
وه‌عدی شه‌ره‌فت پێ ده‌ده‌م ،
چه‌ک دانێم و به‌رگری نه‌که‌م .
به چه‌پکێ گوڵی سپییه‌وه ،
ده‌ست هه‌ڵبڕم .
دڵم بکه‌م به فه‌رشی سوور .
داگیرم که ..
جوانێک به ،
دکتاتۆر .
جوانێکی بێ به‌زه‌یی .
دکتاتۆرێکی شموولی .
دکتاتۆرێکی خوێن رێژ .
شێعر لای من