تا بڵێی قۆڕ و قوڕاوی و قێزه‌ون و قاراشمیش و چه‌نها قێی تر

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌زموونه‌که‌ ده‌ستی پێکردبوو و ده‌یتوانی وه‌ڵام بداته‌وه‌ به‌ڵام ده‌ستی هه‌ر ده‌کێشا بۆ ملیوانی کراسه‌که‌ی و ده‌تگوت ده‌یهه‌وێ مه‌ودایه‌ک بخاته‌ پێست و گۆشتی سه‌رشان له‌ گه‌ڵ کراسه‌که‌ی.

چوومه‌ پێشه‌وه‌ و ملیوانه‌که‌ییم لادا. سه‌رشانی زامدار بوو. هه‌ڵبه‌ت شوکر بۆ خوا زۆر نه‌بوو.

پرسیارم نه‌کرد بۆچی وای لێهاتووه‌ له‌وانه‌یه‌ نه‌توانێ یان حه‌زی لێنه‌بێ بیدرکێنێ.

له‌ ساکه‌که‌م ده‌سماڵێکی خاوێنم ده‌رهێنا و خستمه‌ سه‌ر برینه‌که‌. ئه‌وسا توانی بیری به‌ ته‌واوی بخاته‌ سه‌ر نووسین و وه‌ڵام دانه‌وه‌.

پاش ته‌واو بوونی ئه‌زموونه‌که‌ چوومه‌ نووسینگه‌( ده‌فته‌ر)  و داوای چه‌سپ و لۆکه‌ و بێتادینم کرد. به‌ داخه‌وه‌ به‌ ته‌واوی نه‌بوو و نیوه‌ و نیوه‌چڵ بوو.

تاکوو ئێمه‌ بۆ 80 خوله‌کی تر چووینه‌ کلاس و هاتینه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڕێوبه‌ر( مدیر) چوو بوو پێداویستییه‌کانی هێنا.

بانگم کرد و له‌ جێیه‌یه‌ک که‌ به‌رچاو نه‌بوو به‌ هاوڕێیی دوو که‌س له‌ هاوکلاسه‌کانی کورته‌ تیمارێکمان کرد.

یه‌کیان ئه‌م کاره‌ی به‌ دڵسۆزی ناوده‌برد ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ هه‌مووی ئه‌م شتانه‌ ئه‌رکی مامۆستایه‌.

مامۆستا ده‌بێ نه‌وه‌کوو ده‌رس و وانه‌ بڵێته‌وه‌ به‌ڵکوو ده‌بێ ئاگادری له‌ش و بیر و داهاتووی قوتابییه‌که‌ی بێت.

جا هه‌رکاته‌ و هه‌ر که‌سێک ئه‌رکی سه‌رشانی به‌جێهێنا پێویست به‌ ده‌سخۆشی نییه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ڕایپه‌ڕێنێ ده‌بێ نیشانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی

؟

له‌ به‌ردمی دا دابنرێ.

به‌ڵام ئامانج له‌ نووسینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌رکات چینی مامۆستا به‌ دڵ بۆ قوتابییه‌کانی تێوه‌چێ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و‌انیش ئه‌و په‌یامه‌ ئینسانییانه‌ ده‌گرنه‌ گوێ و له‌ ژیانی خۆیان وکۆمه‌ڵگاکه‌ماندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێ. ئه‌ویش له‌ بارودۆخێکی وه‌ها قۆڕ و قوڕاوی و قێزه‌ون و قاراشمیش و لینگه‌و قووچ که‌ هه‌ر که‌سه‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تێده‌کۆشێ. به‌ڵێ هه‌رکه‌سه‌و مافی خۆیه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تێکۆشێ. به‌ڵام به‌ چ نرخ و به‌هایه‌ک و چی له‌ پێناویدا ده‌دۆڕێنێ!!!

دوو ڕۆژ پاش ئه‌م ڕووداوه‌ - ئه‌مڕۆ-  لاپه‌ڕه‌یکی دایه‌ ده‌ستم و چه‌ن شێعرێکی زۆر خۆشی تێدابوو. له‌ کۆتایییه‌که‌یشیدا نووسیبووی: پێشکه‌شه‌ به‌ مامۆستا.......

ئه‌مه‌ یانی پێزانین...

ئه‌مه‌ یانی سپڵه‌ نه‌بوون...

ئه‌مه‌ یانی ڕێز له‌ مرۆڤ ڕێز له‌ مرۆڤایه‌تییه‌.

ئه‌مه‌ یانی ئێمه‌ باش تێده‌گه‌ین ئه‌گه‌ر تۆی مامۆستا................