ئاوازی کۆچێکی ناواده له شووردا
ئاوازی کۆچێکی ناواده له شووردا
نامرن ئه‌وانه‌ی له دڵی میلله‌تا ئه‌ژین( پیره‌مێرد)
به داخ و که‌سه‌رێکی زۆر ئه‌مڕۆ کاتژمێر 9 ی سه‌ر له به‌یانی مامۆستا و هاوڕێی هونه‌رمه‌ند و لاو و خۆش ئه‌خلاق کاک ئه‌رسه‌لان ڕۆسته‌می – دبیر زیست شناسی سرو‌آباد- به هۆی کاره‌ساتی هاتووچۆی ماشین له ڕێگای نێوان هه‌مه‌دان- ساوه ئێمه و سه‌وڵاوا و که‌لاسی ده‌رس و قوتابخانه و دونیای ئاوازی به جێهێشت.
کاک ئه‌رسه‌لان مرۆڤێکی گه‌وره و له به‌ردڵان بوو. هونه‌رمه‌ند و ده‌س ڕه‌نگین بوو. بۆ ئێمه له بواری مۆسیقادا سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو بوو.
هیوادارم خوا سه‌بووری بدا به‌و هه‌زاران که‌سه‌ی که به کۆچی ناواده‌ی ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه دڵپه‌رۆشن.
ڕاسته به جه‌سته له ناومانا نه‌ماوی
به‌ڵام خۆ له یاد و هه‌ناومانا هه‌ر ماوی
به مه‌رگت کاکه مه‌رگیشت ژیانه ( نافیع عه‌لایی )
شێعر لای من