شه‌ڕ له شێف و گاوه‌کێ هه‌ر دوێما
شه‌ڕ له شێف و گاوه‌کێ هه‌ر دوێما
یه‌ک له دۆستان وتی:
کاکه وا نابێ شه‌ڕ له شێف و ئاشتی له خه‌رمان.
وتم: مه‌به‌ستت چییه؟
ئه‌ویش شرۆڤه‌ی کرد هه‌ر به‌و شێوه‌ی که زۆربه‌ی خه‌ڵک به کاری دێنن.
وتم: چه‌ن ساڵ له‌وه پێش له حه‌وته‌نامه‌ی سیروان مامۆستا سه‌ید ئیسماعیل حسه‌ینی بابه‌تێکی له سه‌ر ئه‌م قسه نه‌سته‌قه نووسیبوو و خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێی بۆ کردبوو که منیش پێم وایه ئه‌وه ڕاست بێ. ئه‌م په‌نده کاتێک و بۆ که‌سانێک به کار دێ، له‌و کاته‌ی که ده‌بێ هه‌وڵ و یارمه‌تی بدا و کار بکات خۆی له کار ده‌دزێته‌وه و له گه‌ڵت ڕیناکه‌وێ و کورد گوته‌نی شه‌ڕ ئه‌فرۆشێ. به‌ڵام که کار ته‌واو بوو نۆبه‌ی کاڵه‌ک خواردن هات له کاتی خه‌رمانا ئاشته و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی تێده‌کۆشێ.
چه‌ن ساڵ پاش تێپه‌ڕبوون له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته کاتێ چاوم به مامۆستا سه‌ید ئیسماعیل حسه‌ینی که‌وت له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به مامۆستا بێسارانی له سه‌وڵاوا له نزیکه‌وه سپاس و پێزانینی خۆم ئاڕاسته کرد( من علمنی حرفا و ...) و زانیاری تریشی پێبه‌خشیم.
پاش باسه یه‌ک له دانیشتووانیش ئه‌م سه‌ربورده‌ی گێڕایه‌وه که ده‌قاوده‌ق له گه‌ڵ مه‌به‌ستی شه‌ڕ له شێف و ئاشتی له خه‌رمان ده‌گونجێ.
دوێ نه‌فه‌رێ گنارا ملا په‌ی ده‌گایه نزیکوو دگاکێ وێشا و گاوه‌و یانه‌و خان دزاو ماراش ڕاڕه.
یۆشا چۆلکه گێرۆ ده‌سشوه وه‌حا وه‌حا گاوه‌کێ مارۆ ڕوو به ده‌گای. به زه‌حمه‌توو به مانیایی فره گاوه‌کێ دلێ ڕاڕه مارۆ ڕو به ده‌گاکێ وێشا. دایم خه‌ریکه‌ن وه‌حا وه‌حا که‌رۆ و جار جاریش به چۆکڵه‌که‌یش مێدو وه‌نه‌و لاقوو گاوه‌کێ.
شه‌ریکه‌که‌یچش زاتش نییه‌ن نزیکوو گاوه‌کێ گنۆوه. حه‌ساوی ته‌رسان. دڵوو وێشه‌نه ماچۆنه‌کا نگابانێ یانه‌و خانی بیاشۆنێ ماره بزانا په‌نه‌ما. ئه‌گه‌ر گێراما به‌رشیه‌ی و خه‌لاسیما نییه‌ن. هه‌ر پا بۆنه‌وه زاتش نییه‌ن به‌ی نزیکوو ڕه‌فێقه‌که‌یش و گاوه‌کێ.
وه‌خته‌ی میاوا نزیکوو ده‌گاکێ وێشا و مزانۆ هیچ که‌س نامان شۆنیشاوه چۆڵکه گێرۆ ده‌سوو مه‌ی نزیکوو گاوه‌کێ و چۆڵکه ماڵۆ ڕانوو گاوه‌کێره‌و ماچۆ:
وه‌حا وه‌حا گاوه‌کێ هه‌ر دوێما. وه‌حا.
) دوو که‌س ئه‌چن له ئاواییه‌کی تر گای ماڵی خان ده‌دزن. یه‌کیان دارێک ئه‌گرێ به ده‌سییه‌وه و هه‌ر وه‌حه وه‌حه ده‌کا به‌ره‌و ئاوایی. به زه‌حمه‌ت و هیلاکی زۆر و جارجاره‌ش دارێک ئه‌دا له لاقی گاکه. شه‌ریکه‌که‌ی زۆر ئه‌ترسێ و له گاکه نزیک نابێته‌وه. ته‌واو ترسا بوو. له دڵی خۆیدا ئه‌ڵێ نه‌وه‌کوو پاسه‌وانه‌کانی ماڵی خان بێن به شوێنمانا و پێمان بزانن. ئه‌گه‌ر ده‌سگیرمان که‌ن ئیتر ڕزگار بوونمان هه‌ر نییه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه زاتی نییه نزیکی گاکه و ڕه‌فێقه‌که‌ی بێت.
کاتێ ئه‌گه‌نه نزیک ئاوایی خۆیان و ئه‌زانێ که‌س نه‌هاتووه به شوێنیانا ئه‌ویش دارێک ئه‌گرێ به ده‌سییه‌وه و نزیک گاکه ده‌که‌وێ و به دار ئه‌دا به لاقی گاکه‌و ده‌ڵێ: وه‌حه وه‌حه گاکه‌ی هه‌ردووکمان. وه‌حه.)
شێعر لای من