شێعرێ له حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن
خاوه‌ن په‌یام
له زێدی خۆی
هه‌میشه بێ قه‌در بووه
تووشی ده‌یان
کوێره‌وه‌ری و غه‌در بووه
شاره‌زای چه‌ندان زانستم
که‌چی که پۆست دابه‌ش ده‌کرێ
من هه‌رله ده‌ره‌وه‌ی لیستم ،
ئه‌گه‌ر ڕاسته
به‌رد له شوێنی خۆی سه‌نگینه
بۆچی سه‌رۆکی کابینه ،
به پارێزگاری بێ شاریش
رامناگرێ!
به راوێژکاری بێ کاریش
رامناگرێ!
من رابردووم پۆخڵ نییه
.......
درۆیه بڵێن باش ده‌بێ ،
ئاخر ئه‌وان
متمانه‌یان
هه‌ر به ئه‌نفالچی و جاش ده‌بێ .
حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن
کوردستان نێت 1/1/2002
تکایه ئه‌و دێڕه نه‌نووسراوه‌مان بۆ بنووسن که جێ ماوه.
+ نوشته شده در چهارشنبه بیست و هشتم فروردین ۱۳۸۷ ساعت 1:11 توسط مهدی سیدی
|
شێعر لای من