له ژیاندا و بۆ زیندووه‌کان ده‌بێ ئازا بی.( سووشون )
له ژیاندا و بۆ زیندووه‌کان ده‌بێ ئازا بی.( سووشون )
دوکتور سیمین دانشور نووسه‌ری به ناوبانگی ئێرانی دوێنێ پاش نیوه‌ڕۆ له تاران کۆچی دوایی کرد. ئه‌م نووسه‌ره زیاتر له بواری ڕۆمان و داستان دا ئیشی کردووه.
به هۆی ئه‌وه‌ی که دوێنێ هه‌شتی مارس بوو و هاوکاته له گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی ژن پێم خۆشه زیاتر تیشک بخه‌مه لایه‌نی ژنانه‌ی دانشور.
شتێک که جێی داخه هه‌ر که ناوی سیمین دانشور دێته ئاراوه یه‌کسه‌ر ده‌وترێ خێزانی جلال آل احمد بوو ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه که خوێنه‌ر یان بیسه‌ر وا بیر بکاته‌وه ئه‌گه‌ر جلال آل احمد نه‌بوایه و نه‌هاته‌یه‌ته ناو ژیانی سیمین دانشور ئه‌و هه‌رگیز نه‌ده‌بوو به نووسه‌ر.
ئه‌م قسه هه‌م ڕاسته و هه‌م ناڕاسته.
ناڕاسته چونکوو سیمین خۆی پێش ناسینی جه‌لال ده‌ستی دابووه نووسین و به باشی کاری ده‌کرد و هه‌وه‌ڵین کۆمه‌ڵه چیرۆکی خۆیشی به ناوی ( آتش خاموش- 1327 ) بڵاو کردبوو. دواتره که له نێو ئوتوبۆسی تاران- شیراز جه‌لال ده‌بینێ و ئه‌م بینینه ده‌بێته ناسینی نزیک و دواتر هاوسه‌رگیری و پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌ش. واته له ساڵی 1329 تا مردنی جه‌لال یانی 1348.
ئه‌و قسه ڕاسته چونکوو هه‌ردووکیان نووسه‌ر بوون ده‌یانتوانی یاریده‌ده‌ری یه‌ک بن. بۆ نموونه له سه‌ره‌تای ژیانی هاوبه‌شیان که هه‌لێک بۆ سیمین ده‌ڕه‌خسێ که بچێته ئامریکا بۆ به‌شداری له کلاسی شانۆنووسین – له دانشگاه استانفۆرد- جه‌لال نه‌وه‌کوو ڕێگری لێ ناکات به‌ڵکوو زۆریش هانده‌ری بووه.
بۆیه ئه‌م نوکته باس ده‌که‌م ده‌مهه‌وێ بڵێم هه‌زاران به‌هره‌مه‌ند و بیرمه‌ندمان هه‌یه که توانایی و لێهاتوویی باشیان هه‌یه به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌وه که کۆمه‌ڵگا و به تایبه‌ت هاوسه‌ره‌که‌ی_ چ ژن و چ پیاو- ڕێگری لێ ده‌که‌ن و له‌مپه‌ری بۆ ساز ده‌که‌ن و ده‌بنه هۆی ئه‌وه کح هه‌مووی ئه‌م به‌هرانه ڕوو له کزی و خامۆشی بکه‌ن.
ئه‌و کاتانه‌ی که سیمین له ئامریکا ده‌بێ له گه‌ڵ جه‌لال نامه‌یێکی زۆر بۆ یه‌کتری ده‌نووس.
له ژیانی هاوبه‌شیشیان چه‌ن مانگ جه‌لال له سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یان سیمین. جا چ به هۆی سیاسی و چ به هۆی به‌شداری له کلاس و هتد.
ئه‌و نامانه‌ی که بۆ یه‌کیان نووسیوه له سێ به‌رگ بڵاو بوونه‌ته‌وه که بۆ ناساندنی هه‌ردووکیان خوێندنه‌وه‌یان پێویسته. هه‌ڵبه‌ت نابێ ئه‌وه له بیر که‌ین ئه‌و نامانه هی کچ و کوڕێکی گه‌نجه که له سه‌ره‌تای ژیانی هاوبه‌شیانن و نابێ ته‌نیا پێوه‌رمان بێ بۆ ناسینیان. به‌ڵام یه‌ک له پێوه‌ره باشه‌کانه.
دوو نوکته:
جه‌لال:
له‌و سه‌رووبه‌نده جه‌لال مامۆستای قوتابخانه بوو. به‌ڵام حه‌زی له ده‌رس و دانش اموز و کتێبه‌کان و هاوکاره‌کانی نه‌بوو. گرینگی به قوتابیه‌کانی خۆی نه‌ده‌دا و زیاتر بیری به لای نووسینی وتار و داستان و ڕه‌خنه و حیزبی تووده بوو.
ئه‌م ئاکاره‌ی جه‌لال بیری دووکه‌س له هاوکارانی قوتابخانه‌م ده‌خاته‌وه؛ با یه‌کیان ناو بنێین کامه‌ران و یه‌کیان بێ به حه‌مدی.
کامه‌ران ئه‌هلی نووسین و خوێندنه‌وه و بیرکردنه‌وه و له هه‌مان کاتدا بڵاو کردنه‌وه. زۆر جێی بڕوا بوو ده‌کرا متمانه‌ی پێ بکه‌ی. ئه‌و کاتێ له بواری ئینتێرنێت ئیشی ده‌کرد که هێشتا که‌سانی وه‌کوو من وامانده‌زانی ناوی ئینتێرنێت شتێکه بۆ خواردن. کامه‌ران له هه‌مان کات دا مامۆستا بوو. به‌ڵام دره‌نگ ده‌هات. زوو ده‌ڕۆی. جه‌لال ئاسا گرینگی به ئیشه‌که‌ی نه‌ده‌دا.
رۆژێک حه‌مدی ڕه‌خنه‌یێکی زۆر جوان و باشی لێگرت. وتی:
خۆزگا کامه‌ران له باتی ئه‌وه‌ی بچێ له سه‌ر قوتابیانی یونان و هۆکاره‌کانی دواکه‌وتوویی ئه‌وان وتار بنووسێ تۆزێ زیاتر گرینگی به قوتابیانی خۆی بدایه که هاوڕه‌گه‌ز و هاوزمان و هاوووڵاتی خۆیین.
له مێژه کامه‌رانم نه‌دیوه به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئاگادارم تووشی گێژه‌ڵووکه‌یه‌کی سه‌یر هاتووه.
سیمین:
له ڕشته‌ی ( ادبیّات فارسی) له زانستگای تاران دوکتۆرای بووه. به‌ڵام جه‌ڵال دوکتور نه‌بوو.
له نامه‌کانی که ده‌ینووسێ بۆ جه‌لال نامه‌کان به ناوی چکۆله‌ی خۆی ( سیمین) یان( عشق تو، سیمینی تو، سیاه سوخته تو) ته‌واوی ده‌کا و واژۆ( ئیمزا) ده‌کا.
جارێکیان که نێوانیان گرژ و ئاڵۆز ده‌بێ. سیمین زۆر له ده‌ستی جه‌لال جاڕز ده‌بێ و تووڕه‌یی خۆی به‌م شێوه ده‌رببڕێ:
له کۆتایی نامه‌که‌ی ده‌نووسێ:
دکتر سیمین دانشور
( واته من و تۆ دوورین له یه‌ک و خۆشه‌ویستی فت و صمیمیت یوخ )
شێعر لای من