سه‌رکه‌وتووی ئه‌م ته‌ڕاتێنه کێ بوو؟
سه‌رکه‌وتووی ئه‌م ته‌ڕاتێنه کێ بوو؟
به‌ڕێز ف. به‌رپرسێک بوو زۆر به هات و هاوار. وانیشانی ده‌دا که پیاوێکی به ئه‌خلاقه و زۆر به په‌رۆشی دین و ئیمانی مناڵه‌کان بوو.
تازه کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه رووی دابوو به‌شێکی زۆر له مناڵه‌کان ئاگادار نه‌بوون. ئه‌و کاره‌ساته کاریگه‌رییه‌کی زۆری له سه‌ر رۆحم دانابوو.
رۆژێکیان نیمچه وتارێکم له سه‌ری نووسی و ئیزنم وه‌رگرت بیخوێنمه‌وه. بێ ئه‌وه‌ی لێی بڕوانێ ئیزنی پێ دام.
ده‌ستم کرد به خوێنده‌و‌ه زانی سه‌باره‌ت به چییه مۆڵه‌تی پێ نه‌دام و نه‌متوانی به ته‌واوی بیخوێنمه‌وه.
له سه‌ر کلاس وه‌ک هۆگرێکی ده‌رس و ده‌ور گوێم بۆ مامۆستاکه‌م راگرتبووفارس گوته‌نی ( چشمت روز بد نبینه) دایان له ده‌رگا و ناوی منیان وت و داواکرابوو که بچمه ده‌فته‌ر.
ئه‌مجاره کورد گوته‌نی( فیکه‌ی خۆم ناسی) هه‌ر که هه‌نگاوم نایه ده‌فته‌ر به‌ڕێز ف. بێ هیچ وه‌ستان و ده‌رفه‌ت و قسه‌یێک زلله‌یێکی زۆر باشی لێ دام. چه‌ن که‌سێکیش له‌وێ دانیشتبوون له به‌رده‌وه ده‌نگ هات له‌وان نه نووزه‌یێک نه نقه‌یێک هه‌ر هیچیان لێوه نه‌هات.
به‌ڕێز ف. هاوکات له گه‌ڵ لێدانیش، لێدووانیشی ده‌دا که بۆچی ده‌چی سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌بجه ده‌نووسی هه‌ی هیچ و پووچی.......
له هه‌ڕه‌تی مێرمنداڵی و لاوه‌تی دا بووم زۆرم پێ ناخۆش کاریگه‌رییه‌کی زۆر خراپی له سه‌ر هه‌ست و نه‌ستی من دانا. هه‌ر بۆیه رقێکی له راده‌به‌ری به‌ڕێز ف. له هێلانه‌ی دڵم نیشته جێ بوو.
برایه‌کم هه‌بوو و ئێستاش هه‌ر هه‌یه که له خۆم گه‌وره‌تر بوو له‌م رووداوه ئاگادارم کرده‌وه.
پیلانێکمان بۆ داڕشت.
رۆژێکیان سه‌ر له ئێواره به‌ڕێز ف. له ده‌وری مه‌یانی شار راوه‌ستابوو بۆ ماشین که بچێ بۆ سنه. من و برام و ئامۆزایه‌کمان و هه‌واڵێکمان- چوار قۆڵی- لێی چووینه پێش و بێ هیچ وه‌ستان و ده‌رفه‌ت و قسه‌یێک رژیان به سه‌ری دا و باشمان لێ دا. ته‌ڕاتێن بوو ته‌ڕاتێنی دوو جه‌مسه‌ری دژ به یه‌ک. کارێکمان پێ کرد که با به ده‌واری شڕی نه‌کرد. که‌سێک نه‌بوو ده‌سمان بگرێ و جیامان کاته‌وه. که له لێدان و تێهه‌ڵدانی ماندوو بووین ده‌ستمان لێ کێشایه‌وه و خۆمان خسته نێو ماشینێک و هه‌ڵاتین.
رۆژی شه‌ممه به ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆره‌وه به‌ره‌و مه‌دره‌سه وه‌ڕێ که‌وتم شتێک که زۆر له لام سه‌یر بوو که له مه‌دره‌سه چاوم پێی که‌وت هه‌ر هیچی نه‌وت و هیچ کارێکیشی نه‌کرد. پێم وابێ له‌وه ترسابوو ئه‌گه‌ر له به‌رانبه‌ر یه‌ک زلله چوار قۆڵی هێرش ده‌کرێته سه‌ری و هێنده شه‌ق و مشت و زلله خه‌ڵاتی ده‌کرێ داخۆم ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی تر بنوێنێ چی به سه‌ردا دێ.
( پاش ماوه‌یێک هه‌ر ئه‌م به‌ڕێز ف. یه دوور بێ له رووتان له بوار ئه‌خلاقییه‌وه شتێک هات به سه‌ریدا و شاربه‌ده‌ر- تبعید- کرا پێم وابێ بۆ شاری خۆیان.)
شێعر لای من