فرۆکه‌وانه‌که و چه‌ن شتێکی تر
فرۆکه‌وانه‌که و چه‌ن شتێکی تر
هه‌راهه‌را و غه‌ڵبه‌غه‌ڵب بوو.
زۆر به په‌له و په‌رۆش بوون. وایانده‌زانی جێگه‌یان ده‌گیرێ هه‌رچه‌ن هاواریان لێ ده‌کردن تکایه په‌له‌مه‌که‌ن.جێ بۆ هه‌مووتان دیاری کراوه و که‌ستان جێ نامێنێ!
که‌ڵکی نه‌بوو دیار بوو خۆشه‌ویستی ئاو و خاک و نیشتمان وه‌ها ئاگری داوه‌ته جه‌ر‌گیان دارستانی عه‌قڵیشیانی گرتبووه به‌ر و گوێیان به رێنوێنییه‌کان نه‌ده‌دا.
*********
هه‌موو سواری فرۆکه‌که بوون.
چه‌ن کاتژمێرێکی پێ چوو تاکوو گه‌یشتنه ئاسمانی پیرۆزی نیشتمان. هه‌ر که چاویان به کوردستانی پیرۆز که‌وت هه‌موو تێکڕا به‌یه‌که‌وه:
ئه‌ی له ده‌ورت گه‌ڕێم! ئه‌ی به قوربانت بم شاره حه‌یاته‌که! ئه‌وه شاره! ئه‌وه خاکه! ئه‌و دڵه! ئه‌و گیانه!
تاکوو فرۆکه‌که زیاتر به‌ره‌و زه‌وی ده‌کشا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و شارپه‌رستی و شارخۆشه‌ویستی دانیشتووان زیاتر ده‌جووڵا.
ده‌سیان برد بۆ قایشه‌که‌یان و کردیانه‌وه و هه‌ڵده‌ستانه سه‌رپێ. هه‌رچی میوانداره‌کان و کارگێڕان داوایان لێده‌کردن تکایه له جێی خۆتان مه‌بزوون مه‌جووڵێن کاتی نیشتنه‌وه‌یه و مه‌ترسی هه‌یه گوێیان نه‌ده‌دا تا وای لێهات فرۆکه‌وانه‌که- خلبان- هه‌رچه‌ند خۆی خه‌ڵکی سوید بوو به‌ڵام به هۆی هاتووچۆی کوردستانه‌وه چه‌ن وشه‌یه‌یێکی کوردیشی ده‌زانی- به شێوه‌زاری سویدی به‌ڵام به کوردی و تا راده‌یێک به توندی هاواری کرد:
وه‌ڵڵا دانیشه!
ئه‌م قسه‌ی فرۆکه‌وانه‌که هێنده‌ی تر بووه هۆی ئاوژاوه. ئه‌مجاره له خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌ی که کابرای سویدی به کوردی قسان ده‌کا دایان له چه‌پڵه و فیتوو لێدان و هێنده‌ی تر خۆیان کرده قوربانی نیشتمان و شاره حه‌یاته‌که و زمانه شیرینه‌که.
***********
پاش سێ رۆژ
هه‌ی به قوڕ گیرێ تۆخوا ئه‌مه وڵاته.
کێ ئه‌توانی له‌م دۆزه‌خه‌دا بژی.
شه‌رت بێ له سبه‌ینێ زووتر نییه بڕۆمه‌وه به‌ره‌و به‌هه‌شت.
ئوروپا بۆ ئێمه به‌هه‌شته.
تۆخوا به‌س نییه مافی سه‌گه‌کانیان له مافی ئێمه‌ی مرۆڤ لێره زۆرزۆر زیاتره.
شێعر لای من