هه‌ڵبژاردن

له‌ هه‌ر لیستێک خۆت کاندید که‌ی
به‌ ته‌نها خه‌م بۆ ئه‌وه‌ ئه‌خۆم
با تۆ خۆشت هه‌ڵنه‌بژێری
گه‌ر تۆ بڕوات به‌ هیچ نه‌بێ
پڕوپاگه‌نده‌ت بۆ ئه‌که‌م
تۆ ده‌ربچی یا ده‌رنه‌چی

 

 

 

من لایه‌نگری ئه‌و لیسته‌م
که‌ تۆ بێ ئاگای له‌و هه‌سته‌م
ده‌نگی من ته‌نها هه‌ر بۆ تۆیه‌
لای  منیش هه‌مووی درۆیه‌
وه‌کوو ئه‌رکێکی سه‌رشنم
هه‌ر تۆ به‌ نوێنه‌ر ده‌زانم

ئیسماعل موحه‌ممه‌د