|
دڵبه‌را ئه‌مڕۆ نیگاهت کاری سه‌د خه‌نجه‌ر ده‌کا یه‌ک به یه‌ک نێشی مژۆڵت کاری سه‌د نه‌شته‌ر ده‌کا نایره‌ی پشکۆیی کوڵمه‌ت ره‌ونقی میجمه‌ر ده‌با رایحه‌ی شه‌وبۆیی توڕڕه‌ت لۆمه‌یی عه‌نبه‌ر ده‌کا ئیلتیهابی عه‌شقی تۆ ئه‌مڕۆ له سینه‌ی ئێمه‌دا ده‌ستبوردی ئاته‌شی سووزان له نه‌یشه‌ککه‌ر ده‌کا خۆش به‌حاڵی خاڵه‌که‌ی هیندوو له سه‌ر کونجی له‌بت کافرێکی دۆزه‌خی سه‌یری له‌بی که‌وسه‌ر ده‌کا به‌نده‌یی شه‌هدی له‌بێ وه‌ک شه‌ککه‌ری شیرینی تۆ خوسره‌وێکه سه‌ڵته‌نه‌ت بێ خاته‌می قه‌یسه‌ر ده‌کا هه‌ر که‌سێ مه‌ستی سه‌بووحی نه‌رگسی مه‌خموورته که‌ی خه‌یاڵی ساغه‌ری پڕ باده‌یی خولله‌ر ده‌کا زوڵفه‌که‌ت جارێ ته‌ناب و جارێ نافه‌ی موشکی ناب ئه‌لحه‌ق ئه‌م عه‌ییاره ئه‌مڕۆ کاری جادووگه‌ر ده‌کا چونکه پێت عاره نیشانه‌ی ناوه‌کی تۆبین ئه‌مه تیره‌که‌ت جارێ سه‌ر و جارێ به عه‌مده‌ن به‌ر ده‌کا به‌و خه‌یاڵه‌ی به‌ڵکوو جارێ بێیه باڵینی ئه‌ده‌ب گه‌ر له سه‌ر ئه‌وره‌نگی جه‌م بێ یادی ناو به‌سته‌ر ده‌کا
|
مصباح الدیوان ئه‌ده‌ب
شه‌رح و لێکدانه‌وه :
محه‌ممه‌د سه‌عیدنه‌ججاری ( ئاسۆ )
ل.16