مافی خۆمان و که‌وچکێ ماس !!
کاک جه‌میل شتێکی بچووکی له دووکانی مه‌لا م. کڕی. ویستی بیخاته نێو نایلۆن . وتم ئیسرافه و پێویست ناکا. مه‌لا م. پیاوێکی به ته‌مه‌ن و قسه خۆش و جگه‌ره‌کێشێکی ئازایه وتی به‌م قسه‌ی تۆ بیری ئه‌م شته که‌وتمه‌وه:
1- (( له ته‌ورێز کابرایه‌کی تورکی دووکاندار له دووکانه‌که‌ی سنووقێکی داناوه و ناوی ناوه : خولیی( گه‌وجی ) کورد .به ئه‌زموونی کابرای تورک ئه‌گه‌ر کورد ده‌چێته لای بۆ شت کڕین ئه‌گه‌ر پاره‌یێکی لای خاوه‌ن دووکان بمێنێته‌وه پێی عه‌یبه داوای بکات. ئه‌ویش ئه‌و به‌شه پاره هه‌ڵناگرێ بۆ خۆی به‌ڵکوو ده‌یخاته نێو ئه‌و سنووقه و پاش چه‌ن مانگێک ده‌یکا به خێر.))
منیش ئه‌م بیره‌وه‌رییه‌ی خۆم بۆ گێڕایه‌وه :
2- ئه‌م هاوینه له تاران بووم . بۆ رۆیشتن له ئینقلابه‌وه بۆ ئازادی ( نه‌وه‌ک له ئازادییه‌وه بۆ ئینقلاب ) پێویستم به یه‌ک بلیت بوو. پاره‌که‌م به کابراکه دا که پیرێکی به ساڵاچوو بوو. دوو بلیتی دامێ . وتم زۆره و یه‌ک دانه‌م به‌سه .
وتی : ورده‌م نییه.
شێعر لای من