دڵی ئاشوفته ناكا ره‌م
دڵی ئاشوفته ناكا ره‌م
ماوه‌یێکی زۆره خه‌ریکی ئاماده‌کردنی نامیلکه یان کتێبێکم سه‌باره‌ت به ئارایه‌ی ئه‌ده‌بی له زمانی کوردی دا .خوا یار بێت هه‌ر له‌م هاوینه دا ته‌واو ده‌بێ و ده‌که‌وێته به‌رچاو خوێنه‌ران . به‌رده‌نگ(مخاطب )ی ئه‌م نووسراوه‌یه زیاتر قوتابیانی ده‌بیرستان – به تایبه‌ت سێی رشته‌ی ئینسانی - یه .
بۆ نموونه له‌م کتێبه باس له غه‌زه‌ڵێکی ملک الکلام مه‌جدی سه‌قزی ده‌کرێ له روانگه‌ی ئارایه‌ی ئه‌ده‌بی .سه‌ره‌تا ده‌قی ته‌واوی غه‌زه‌ڵه‌که بخوێننه‌وه و پاشان خوێندنه‌وه‌یێکی خێرا و گه‌ڕانێکی خێراترمان ده‌بێ بۆ ئارایه‌کانی
له دوولا زوڵفی لاولاوه له سه‌روی قامه‌ت ئاڵاوه
خه‌م و پێچی هه‌موو داوه، چ له‌م لاوه، چ له‌و لاوه
موژه‌ی وه‌ك نیشی په‌یكانه، هه‌میشه كاری پێكانه
دڵی هه‌ر خێش و بێگانه، به ئه‌م په‌یكانه پێكاوه
له جه‌وری غه‌مزه‌كه‌ی تۆ، كه بێچاره كوژه و جادوو
چ خوێنێ بوو، چ جه‌رگێ بوو كه نه‌ڕژاوه و نه‌برژاوه
سه‌با بێنێ ئه‌گه‌ر بێنێ له زولفت دین و دڵ دێنێ
وه‌لیكه‌ن كه‌ی دڵ و دینێ له بۆ عوششاقی تۆماوه
نه یاقووته به ره‌نگێنی له نێوی كان كه ده‌یبینی
له ره‌شكی لێوی تۆ خوێنی دڵی كانه كه گیرساوه
له داوی توڕڕه و په‌رچه‌م دڵی ئاشوفته ناكاره‌م
كه ئازادی له قه‌یدی غه‌م خودا له‌م داوه پێداوه
وه‌ره به‌ڵكه نه‌جاتم ده‌ی له مه‌وجی قوڵزمی بێ په‌ی
له مه‌جدی غافڵی تاكه‌ی كه بێ تۆ غه‌رقی گێژاوه
خوێندنه‌وه‌یێکی خێرای غه‌زه‌ڵی مه‌جدی له روانگه‌ی ئارایه‌کانه‌وه
به‌یتی 1- زوڵفی به لاولاو شوبهاندووه که له سه‌رو ئاڵاوه دیاره ئه‌م سه‌روه ، سه‌روی باڵایه . به چه‌ند جار هێنانی پیته‌کانی (( ل و ا) ئاهه‌نگ و مۆسیقای شێعره‌که تا راده‌یێکی باش و له به‌رچاو چۆته سه‌ره‌وه.
دژایه‌تیێک نێوان له‌م لاو و له‌و لاو ساز بووه . خه‌م و پێچی زولفی یاری به دا‌و – تله - شوبهاندووه.
خۆ ئه‌گه‌ر وشه‌ی (( داوه )) به‌س به فعل بگرین نه‌وه‌ک ناو و فعل ئه‌وسا ده‌توانین بڵێین خوێندنه‌وه‌ی به‌شی هه‌وه‌ڵی مسراعی دووهه‌م دوو مانای ده‌بێ :
1- خه‌م و پێچه‌کانی هه‌موو وه‌ک دا‌و وایه.
2- خه‌م و پێچی هه‌یه.
به‌یتی 2- موژه‌ی به نیشی په‌یكان- نووکی تیر که له ئاسن ساز ده‌کرێ - شوبهاندووه.
له کۆبوونه‌وه‌ی په‌یكان و پێكان جناسی ناقص هه‌یه.
له کۆبوونه‌وه‌ی خێش و بێگانه تضاد ده‌بینرێ . په‌یكان و پێكان دووجار له به‌یته‌که‌دا هاتووه که ده‌بێته چونه سه‌ره‌وی مۆسیقای شێعره‌که و ئارایه‌ی تکرار.
له کۆبوونه‌وه‌ی نیش و په‌یكان و پێكان ئارایه‌ی مراعات النظير هه‌یه.
نیشی په‌یكان بۆ پێکانی دڵی بێگانه‌یه به‌ڵام نیشی موژه‌ی یار هه‌مووی -خێش و بێگانه -گرتۆته‌وه.
به‌یتی 3- له‌م به‌یته‌دا ئارایه‌ی لف و نشر زۆر به جوانی هاتووه . شێعره‌که ئاوه‌هایه :
چ خوێنێ بوو كه نه‌ڕژاوه و چ جه‌رگێ بوو که نه‌برژاوه به‌ڵام ُشاعێر به‌شه‌کانی هه‌ر دوو رسته‌که‌ی له‌یه‌ک جوێ کردۆته‌وه و به ریز دایناون ئارایه‌ی لف و نشر مرتب ساز بووه.
به‌یتی 4- له کۆبوونه‌وه‌ی دێنێ و دینێ جناسی ناقص هه‌یه.
دین و دڵ دووجار له به‌یته‌که‌دا هاتووه که ده‌بێته چونه سه‌ره‌وی مۆسیقای شێعره‌که و ئارایه‌ی تکرار.
سه‌با بای په‌یام هێنه‌ره به‌ڵام لێره‌دا دین و دڵ دێنێ هه‌رچه‌نده یار هێنده غه‌دداره دڵ و دینی بۆ عوششاق نه‌هێشتووه‌ته‌وه و ده‌توانین بڵێن اغراق له‌م به‌یته‌داهه‌یه.
به‌یتی 5-یه‌ک له به‌یته هه‌ره جوان و به‌رزه‌کانی ئه‌م غه‌زه‌ڵه‌یه . یاقووت که به‌ردێکی به‌نرخه و له کان( معدن ) دایه .به‌ڵام شاعێر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کا که لێوی یاره‌که‌ی له یاقووت جوانتره و یاقووتیش ئێره‌یی –حسادت –به لێوی یاری برد و له داخا له نێو دڵی کان دا گیرسا . که ئارایه‌ی اسلوب معادله درووست بووه.
له کۆبوونه‌وه‌ی نێو و لێو جناسی ناقص هه‌یه. یاقووت چه‌شنی ئینسانێکه ئێره‌یی –حسادت –به لێوی یاری بردووه.( تشخیص)
به‌یتی 6- دڵی ئاشوفته پێی خۆش نییه له داوی توڕڕه و په‌رچه‌می یار ئازاد بێ چونکوو گیرۆده بوونی به‌م داوه له لای ئه‌و ئازادی له قه‌یدی غه‌مه که خودا پێی داوه و به‌م چه‌شنه ئارایه‌ی تناقض ساز بووه.
له کۆبوونه‌وه‌ی دا‌و و قه‌ید و ئازاد و ره‌م ئارایه‌ی مراعات النظير هه‌یه.
به‌یتی 7- له کۆبوونه‌وه‌ی كه‌ی و ده‌ی و په‌ی سجع ساز بووه که مۆسیقای شێعره‌که‌ی بردۆته سه‌رێ . له کۆبوونه‌وه‌ی نه‌جات و مه‌وج و قوڵزمی بێ په‌ی و غه‌رقی گێژاوه ئارایه‌ی مراعات النظير هه‌یه.
شێعر لای من