کۆنگره‌ی شاعێری گه‌وره مه‌لا مسته‌فا بێسارانی
شاعێری گه‌وره مه‌لا مسته‌فا بێسارانی
بڕیاره ئه‌م حه‌وته‌یه- رۆژی پێنج شه‌ممه له شاری سۆڵاوا کۆنگره‌ی شاعێری گه‌وره مه‌لا مسته‌فا بێسارانی به‌ڕێوه‌بچێ . به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م کۆنگره‌یه ئیداره‌ی (( فرهنگ و ارشاد اسلامی)) ه . هیوادرم کۆڕێکی باش و شیاو بێ بۆ رێزلێنان له وه ها که‌سایه‌تییه‌ک.
بۆ پێشوازی له‌م کۆبوونه‌وه‌یه دوو شێعری مه‌لا مسته‌فا بێسارانی لێره‌دا دائه‌نێم. شێعری هه‌وه‌ڵ ته‌واو عێرفانی و شێعری دووهه‌م که باس له دڵداری شاعێر ده‌کا.
ده‌گێڕنه‌وه که له پایگه‌لان ده‌رسی ده‌خوێند و ئاشفی کچێک ده‌بێ به نێوی ئامینه که ماڵیان نزیکی مزگه‌وته. هه‌ر جاره و شاعێر به بیانووی کتێب خوێندنه‌وه ده‌چێته سه‌ربان و به‌ر هه‌یوان بۆ بینینی ئامینه خان به‌ڵام دارتوویه‌ک له نێوانیان ده‌بێ و ناتوانێ روخساری یاره‌که‌ی ببینێ. بۆیه چڵی داره‌که به ره‌قیب ده‌شوبهێنێ و داوا ئه‌کا بای قودره‌ت بێ و به فه‌نای ببا و بسووتێ و له زه‌مین ده‌ربێ بۆ ئه‌وه‌ی :
تا باڵای قیبله م چۆن شه م خانان
بۆینووش به چه م جه به رزه بانان
دوای کۆنگره‌که راپۆرتێکی تێر و ته‌سه‌لی له سه‌ر ده‌نووسم.
شێعری هه‌وه‌ڵ:
شیرین شه‌رم نیه‌ن شیرین شه‌رم نیه‌ن
شیرین په‌ی خاسان شه‌رت هه‌ن شه‌رم نیه‌ن
په‌ی چێش مه‌واچان حجاب خاس نیه‌ن
جه ئافتاو خاسته‌ر که‌سێ کێ دیه‌ن
ئه‌گه‌ر په‌ی خاسان حجاب خاس مه‌بی
ئافتاب و مه‌هتاب که‌سێ نمه‌دی
که‌سێ وێنه‌ی تۆ شه‌م بۆ جه‌مینش
لازم په‌روانان میان وه دینش
ئێمه‌یچ په‌روانه‌ی شه‌م شناسانیم
په‌ڕو باڵ سفته‌ی دین خاسانیم
میلله‌ت پاک دین پێغه‌مبه‌رانیم
نه‌ک جه طایفه‌ی که‌م نه‌زه‌رانیم
بنمانه جه‌مین نوور پاکته‌ن
ئه‌ر تۆ پاکه‌نی جه کێ باکته‌ن
شێعری دووهه‌م :
چڵێ نه په نا چڵێ نه په نا
چڵێ چۆن ره قیب مدران نه په نا
هۆرئامان مدران نه ڕووی ته مه نا
مه ر باد قۆدره ت بده رۆش فه نا
وه باد قۆدره ت له تار له تار بۆ
نمازۆ باڵای قیبله م دیار بۆ
بسۆچۆ باهه‌ر بازه ده ی سه حه ر
ڕیشه ش جه زه مین به ر بیۆ وه به ر
تا باڵای قیبله م چۆن شه م خانان
بۆینووش به چه م جه به رزه بانان
مه‌لا مسته‌فا بێسارانی
شێعر لای من