قانونی ژین
بۆ کۆچی هه‌تاهه‌تایی مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح (سۆران)
چه‌نێ زوو دره‌نگ ده‌بێ !!! *
کاتێ که قوتابی دواناوه‌ندی بووم واته 18 ساڵ له‌وه‌پێش نامه‌یێکم نووسی بۆ مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران نووسی که تێیدا چه‌ن پرسیارێکم سه‌باره‌ت به شێعر ئاڕاسته ی مامۆستا کرد . به‌ڕێزیشیان به دڵئاوایی و زۆر زوو وه‌ڵامێکی بۆ ناردم که بیر و ڕای خۆی سه‌باره‌ت به هۆنراوه‌ی کۆن و نوێ نووسیبوو و نامه‌یکه‌یشێ به غه‌زه‌ڵێکی خۆی به ناوی قانونی ژین کۆتایی پێ هێنا بوو . له مانگی خه‌رمانان نامه‌که‌م وه‌رگرت و مامۆستاش هه‌ر له مانگی خه‌رمانان به رواڵه‌ت به‌جێی هێشتین ئه‌گینا نامرن ئه‌و که‌سانه‌ی له دڵی میلله‌تا ئه‌ژین.
ئه‌و نامه‌یه وه‌ک گه‌نجێکی به نرخ لای خۆم پاراستوومه و هه‌ر ده‌یپارێزم . لێره‌دا بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی که‌سایه‌تی به‌رزی مامۆستا به‌س کۆتایی نامه‌که - ده‌خه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
قانونی ژین
ماڵی چاکت پێ نه‌مێنێ ته‌ختی خاقانی چییه؟
جیلوه و جاه و جه‌لالی عاله‌می فانی چییه؟
دڵ که هۆبه‌ی هێز و هه‌ستی پاکی و چاکی نه‌بێ
چه‌ڵی ساماڵی خه‌یاڵی پیس و شه‌یتانی چییه؟
کوڕ ده‌بێ مه‌ند و مه‌تین و قاره‌مانی ژین بێ
قه‌ددی به‌رز و جوانی چاک و یۆسفی سانی چییه؟
کچ ده‌بێ سه‌نگین و ژیر و هۆگری ته‌گبیر بێ
لێوی ئاڵ و چاوی کاڵ و سه‌روی سه‌رکانی چییه؟
چاو که ده‌ربیجه‌ی شعوور و ده‌رکی ده‌وروبه‌ر نه‌بێ
چاو و ئه‌برۆی وه‌ک که‌وان و نه‌خشی ده‌ست مانی چییه؟
دۆست ره‌فێقی باوه‌فا و یه‌کدڵ و گیانی نه‌بێ
مێشه کوێره‌ی ده‌وری شه‌که‌ر و هاوه‌ڵی نانی چییه؟
شێعری من قانونی ژینی خه‌ڵکی قه‌ڕنی بیسته‌مه
تا بزانن تاجی به‌رز و شێعری سۆرانی چییه؟
16/6/1370 هه‌تاوی - تاران
· له شاعێرێکی ئێرانی وه‌رگیراوه.
شێعر لای من