به ڵێنم داوه به قوتابیان سبه‌ینێ چه‌ن دووبه‌یتیێکی باباتاهیری هه‌مه‌دانیان بۆ بخوێنمه‌وه به زبانی کوردی. چه‌ن نموونه یه‌کیش بۆ تۆی ئازیز.
هه‌رچه‌نده له مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی دا باباتاهیری هه‌مه‌دانی به هه‌وه‌ڵین شاعێری کورد ناو ده‌به‌ن له مێژووی ئه‌ده‌بی فارسی به که‌سێک ناوزه‌د ده‌کرێ که له فارسی دا و به زاراوه‌ی لوڕی شێعری داناوه.
کاک ناسری حیسامی یه‌ک له‌و که‌سانه‌یه که له بواری وه‌رگێڕان دا ده‌سێکی باڵای هه‌یه.
له ئه‌حمه‌دی شاملووچه‌ن شێعرێکی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر کوردی که به بڕوای من ده‌قه کوردییه‌که‌ی بۆ خۆی شاکاره بۆ نموونه:
رۆژگارێکی سه‌یره گوڵم ( روزگار غریبی است نازنین)
ئه‌گه‌ر خه‌می نان لێم گه‌ڕێ (اگر غم نان بگذارد)
1- دڵم شه‌یدایه وێڵی ده‌شت و ده‌رما
به بای ئه‌شقت نه باڵم ما نه په‌ڕ ما
به من ئێژی سه‌بووریت بێ سه‌بووری
سه‌بووری کردی ئه‌م هه‌رگه به‌سه‌رما
2- له دڵ نه‌خشی جه‌ماڵت لا نه‌چێ یار
خه‌یاڵی خه‌ت و خاڵت لا نه‌چێ یار
له ده‌وری چاو موژه‌م کرددوه به په‌رژین
له به‌ر دیده‌م خه‌یاڵت لا نه‌چێ یار
3- غوبار گرتوویه ئه‌م هه‌رده بڵێم چی؟
که دڵ که‌یلی غه‌م و ده‌ر‌ده بڵێم چی؟
گوڵێکم چاند له به‌ر دامانی ئه‌ڵوه‌ند
له به‌ختی من ئه‌ویش زه‌رده بڵێم چی؟
وه‌رگێڕ
ناسری حیسامی
شێعر لای من