بۆ غه‌ریب پشده‌ری
بۆ غه‌ریب پشده‌ری
له سه‌ر زه‌ویدا پرته‌قاڵێک ، له دار پرته‌قاڵێکه‌وه
چاوچاوانێی ده‌کرد له گه‌ڵ سێوێکی دارسێوێکی ته‌نیشت خۆی .
پرته‌قاڵ و سێ‌و به حه‌واوه
عاشقی یه‌کتر ، زۆر یه‌کتریان خۆش ده‌ویست.
رۆژێک ، هه‌فته‌یه‌ک
سێ هه‌فته به سه‌ر شه‌یدابوونی هه‌ردووکیاندا رابورد.
پرته‌قاڵه‌که له دار پرته‌قاڵه‌که‌وه خۆی به‌ردایه خواره‌وه
سێوه‌که‌ش له‌دارسێوه‌که خۆی به‌ردایه خواره‌وه.
هه‌ر دووکیان به‌سه‌ر زه‌وی دا گلۆر بوونه‌وه و
که‌وتنه ته‌نیشت یه‌کتر.
پرته‌قاڵ و سێ‌و ه‌که به‌رامبه‌ر یه‌کتر
ته‌ماشای یه‌کتریان ده‌کرد و رۆندک له چاو
بیریان ده‌کرده‌وه : مخابن:
له‌سه‌ر زه‌وی دا تێگه‌یشتن
که ژیان تراژێدیایه و عه‌شق ناکام:
چونکه دیتیان
حه‌یف:که‌سیان ده‌ستیان نیه
تا ئه‌وی تر بگرێته باوه‌ش!
فه‌رهاد پیرباڵ
له کتێبی په‌ناهه‌نده‌ی ژماره 333 33
ل.293
2007- هه‌ولێر
شێعر لای من