لە ژیاندا گەلێک حاڵەتی ئەوتۆییم دیتووە کە کابرایەکم پێ گەیشتووە مەرحەبای نەکردووە وەهام زانیوە نامناسێت، کەچی دوای چەند ساڵێک کە ناوم کەوتۆتە کووچە و بازاڕەوە دەبینم هەمان کابرا هێندەم شارەزایە بۆ شەشەم پشتیشم دەچێتەوە و جۆراجۆر خەبەراتی باوکم و باپیرمی لایە. من لەمەدا پەرۆشی خۆمم نییە چونکە بە مەرحەبای لابەلایی نە زیاد دەکەم نە کەم، من پەرۆشی «مرۆ» مە کە بێلزووم دەرگەی برایەتی لە ڕووی خەڵق دەبەستێ.

گەشتی ژیانم

مەسعوود محەممەد

لاپەڕەی557