یادداشتی یەک لە کتێبی ساڵێک لە تەمەن

30/ 3 /1974

باس هەر باسی چوونە دەرەو نەچوونە. چ عەجەب فڵان نەڕۆیشتووە؟! یان چ عەجەب فڵان ڕۆیشتووە؟! هەن ڕۆیشتوون و چاوەڕوان نەدەکرا بڕۆن! هەن نەڕۆیشتوون و دەبوو بەر لە هەر کەسێکی تر بڕۆیشتنایە! ئەم حاڵەتە جێگەی سەر سووڕمانە!

لاپەڕەی 6

10/4/1974

  1. د.عیزەدین هات بۆ ماڵەوە بۆ لام. جارێکی تر سەرزەنشتی کردم. ئاگاداریشی کردم کە وریای خۆم بم.
  2. لەگەڵ دڵشاددا، سەرێکمان لە تەییب دایەوە. بە پەرۆشەوە ئەملاو ئەولامی لاچ کرد و وتی: خۆشحاڵم کە بە سەلامەتی دەتبینمەوە.
  3. ئەی ڕاستی بێ خۆشم ترسم هەیە، کە بە سەرمەوە نەڕواو تۆڵەم لێبستێنن. گرتن و بەندییەکەی ئاسانە. خوا بکا بەولاترەوە نەبێ، کە لەم وڵاتەدا وەک ئاوخواردنەوەیە.

لاپەڕەی 12

سەرچاوە: کتێبی ساڵێک لە تەمەن، حسەین عارف، سلێمانی: سەردەم، 1999.