دەوڵەمەند بۆچی و چۆن خۆی ئەپارێزێ.
دەوڵەمەند بۆچی و چۆن خۆی ئەپارێزێ.
"سیغارکێشێ بەیەکەوە بوون، پاشان بەریداو چووە جێگاکەی خۆی و دەستی کرد بە شمشاڵ لێدان. من هەستام بڕۆم بۆ سەر ئاوەکە، ئاخر ئەستێرەکە پڕ ببوو و کەلاوی دەکرد، کەوێ ئاوڕی داوە، پێم منی دی، هەستا و هەڵات. ئەوەی عەرزی ئاغام کرد، بێ پاش و پێش بوو. هەمزەبەگ بەرەو فەیزە گەڕاوە و کوتی:
- خۆ نەتداوەتە ڕوویان؟ بە لای کەسەوە باست نەکردووە؟ فەیە بزەیەکی خستە سەر لێوە ئەستوورەکانی، ددانی وەک شووڵ چەپەر وەدەرکەوت، کوتی:
- -هەی بێ بەڵا بی! چۆن کاری وادەکەم! لە سایەی سەری ئاغاوە پاروە نانێکم هەیە، خۆت دەزانی کابرای دەوڵەمەند، دوو لە ڕووی ئاغا، وەک ژنی دووگیان وایە، خۆ دەپارێزێ، ئەویش ئەو هەتیوە ڕووتە! حەییە حەی!!
لاپەڕەی سی و سێ
لە ڕۆمانی هەزار ئەشکەوت، عومەر مەولوودی، بەرگی یەک، 1377. "
+ نوشته شده در یکشنبه سیزدهم اسفند ۱۴۰۲ ساعت 19:48 توسط مهدی سیدی
|
شێعر لای من