بۆ مامۆستا نەجمەدین
بێ کتێب ، هەرگیز نەئەژیا و هەر لە حەوتەی کتێبیش، ژیانی ئەم دنیایەی کۆتایی هات.
لە هەر کوێ، کتێبی لێبووایە و باسی کتێب بووایە، بەشداری دەکرد.
کتێبخانەیەکی دەوڵەمەندی هەبوو، لە کتێبخانەکەیدا چەنها کتێب و یادداشتی بەنرخ و بەپێزی خۆی، ئامادەی چاپ بوون، بەڵام بە داخەوە.
لەم چەن ساڵەی کە لە نزیکەوە دەمناسی، زۆر بە پەرۆشەوە بووم کە لە کۆڕێکی تایبەت و بە باشی ڕێزی لێبگرین، دیسان بە داخەوە.
بەڵام داخی گەورەتر ئەوەیە کە لە حەفتەی کتێبدا، لە کەسێکی والێهاتوو ڕێز ناگیرێ.
ئەوێ کە بێ کتێب نەئەژییا هەر لە حەوتەی کتێبدا، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ماڵئاوا کتێبدۆستی کتێبخوێنی کتێبداری کتێبنووس.
ماڵئاوا مامۆستا نەجمەدین.
شێعر لای من