ملازم یان مڵۆزم
ئه‌مڕۆ له چیرۆکی ( خه‌یر و شه‌ڕ ) گه‌یشتینه وشه‌ی مولازم(ملازم) که به مانای هاونشین و هاوڕێ دێ.
به قوتابیانم وت ئه‌وه‌شتان له بیر بێت که له زمانی عه‌ره‌بی ئێستادا به ئێسکۆرت یان گارد ده‌ڵێن ملازم واته که‌سێک که به‌رده‌وام به شوێن و له گه‌ڵ که‌سێکی تره.
هه‌روه‌ها له‌زمانی عه‌ره‌بی له ناو هێزه نیزامییه‌کاندا پله‌یه‌کی نیزامی و ئه‌رته‌شییه و له فارسی دا به‌رانبه‌ره‌که‌ی ده‌بێ به سه‌روان.
له کورستان-له باشووری مه‌زن- چه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی دیاری به‌عسیش هه‌بوون که به ملازم موحسین و ملازم ته‌حسین و ملازم عه‌لا و... ناسراوبوون. بیستنی ناویان زاڵه‌ی زۆری ده‌ته‌قان و ببوونه جنۆکه‌یه‌کی پیاوترسێن له ناو کورده‌کان.پاش ڕاپه‌ڕین چه‌ن که‌سێک له‌م ملازمانه کوژران و چه‌ن که‌سێکیشیان خۆیان شاردۆته‌وه و یان ئێستا وه‌ک کاربه‌ده‌ستێکی پله‌دار دیسانه‌وه هه‌ر ئیش و فه‌رمانی خۆیان ڕاده‌په‌ڕێنن به‌س له ژێر ناوێکی تر.
سارۆ به شتێکی جوان ئاماژه‌ی دا که بۆ من ڕاچڵه‌کێنه‌ر بوو چونکوو تا ئێستا وه‌ها بیرم له ملازم نه‌کردبووه. پێم باش بوو و به دڵێشم بوو ئه‌ویش ئه‌مه بوو:
ملازم چ پێوه‌ندییه‌کی هه‌یه به وشه‌ی کوردی مڵۆزم؟
تا ئه‌م ساته من پێم وایه هه‌ر یه‌کێکن. ملازم به‌رده‌وام له گه‌ڵتایه و مڵۆزمیش به که‌سێک ده‌ڵێن: که موزاحیمه و له کۆڵت نابێته‌وه.
له هه‌نبانه بۆرینه‌ی مامۆستا هه‌ژاری نه‌مرم ڕوانی نووسیویه‌تی:
مڵۆزم: جنۆکه‌ی پیاو ترسێن
( دیاره مه‌به‌ستی هه‌ژار ڕه‌حمه‌تی مرۆڤ به گشتییه نه‌وه‌کوو به‌س پیاو. ئه‌م پیاوه ژنیش ده‌گرێته‌وه. ئێمه به هۆی ئه‌وه‌ی که کولتوورێکی پیاوسالارمان بووه دیاره زمانیش ده‌بێ پیاوسالار بێت.)
ڕای ئێوه؟