إنّا لله وإنّا إليه را‌جعون
إنّا لله وإنّا إليه را‌جعون
ماڵئاواییی مامۆستایه‌ک له قوتابخانه‌که‌ی
به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی ناواده و هه‌تاهه‌تاییی مامۆستای لێهاتوو، هونه‌رمه‌ندی ئازیز و ڕۆڵه‌ی ئه‌مه‌کناس مامۆستا
(ئه‌رسه‌لان ڕۆسته‌می)
ڕاده‌گه‌یه‌نین. کۆچێک که له مێژوودا به ڕووداوی هاتووچۆ له ڕێگای نێوان هه‌مه‌دان- ساوه تۆمار ده‌کرێ به‌ڵام بۆ ئێمه و بۆ مێژووی مرۆڤایه‌تی و د‌ره‌ختی زانستی ناوچه‌که‌مان پڕووکێنه‌ر، ڕاچڵه‌کێنه‌ر و گورزێکی جه‌رگبڕه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه کۆڕی ماته‌مینی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و مامۆستا هه‌میشه‌زیندووه له:
مه‌ریوان: ڕۆژانی 28و 29/5/1391
مزگه‌وتی "ویس‌القرنی"
سه‌وڵاوا: ڕۆژی 30/5/1391
مزگه‌وتی حضرت محمد (ص.)
به‌ڕێوه ده‌چێ. به‌شداری ئێوه‌ی به‌ڕێز له‌م کۆڕه‌دا ڕێزگرتنه له زانین و زانست په‌روه‌ری و باری قورسی ئه‌م خه‌ساره گه‌وره‌یه له سه‌ر شانمان سووکتر ده‌کا.
له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌کانی: ڕۆسته‌می- فه‌تتاحی - وه‌ههابی و خزم و که‌س و کاریان
شێعر لای من