دڵت بۆ من دڵت بۆ من !
له ئاوایی مه‌ڵقه‌ره‌نی که نزیکی شاری سه‌قزه و له بناری کێوی وه‌نه‌وشه‌یه ساڵانی زوو کاتی ئاغا و ره‌عییه‌ت، ئاغای ئاوایی که‌سێک ده‌بێ به ناوی ئاغائه‌سعه‌د.منداڵێکی چکۆله‌ی هه‌یه و دیاره به‌ویش ده‌ڵێن ئاغا به نێوی ئاغاحه‌مه‌مین.
ئه‌م مناڵه چکۆله نه‌خۆش ده‌که‌وێ و خه‌ڵک ده‌چن بۆ سه‌ردانی.کابرایه‌کی خه‌ڵکی ئاواییش به ناوی مام عه‌بدوڵڵا ده‌چێته پێشه‌وه له ئاغاحه‌مه‌مین و په‌یتا په‌یتا ده‌ڵێ:ئاغاحه‌مه‌مین گیان قه‌زام لێت که‌وێ . یاخوا قه‌زام لێت که‌وێ.دانیشتووانی ناو مه‌جلیسه‌که پێیان سه‌یره بۆ وا ده‌ڵێ و نازانن مه‌به‌ستی چییه. باوکی مناڵه‌که‌ش یه‌ک شت ده‌ڵێ: کا عه‌بدوڵڵا دڵت بۆ من دڵت بۆ من !
ئه‌م رووداوه‌م چه‌ن ساڵ له‌وه پێش له باوکم بیستووه و به چه‌شنێک بۆ خۆشم هاته دی.حه‌وته‌ی پێشوو چووم بۆ تاران و به کورته نامه خۆشه‌ویستێکم که زۆر گه‌وره‌یه - نه به جه‌سته و ته‌مه‌ن به‌ڵکوو به بیر و به دڵ - ئاگادار کرده‌وه ئه‌گه‌ر کتێبی پێویسته بۆی بێنم به‌ڵام به‌م شێوه وه‌ڵامی نارده‌وه :
I don’t need. Thanks a lot. Have a sweat time.
پێم سه‌یر بوو . منیش بیرم ده‌کرده‌وه و ده‌مکوت : دڵت بۆ من دڵت بۆ من!چه‌ن خوله‌ک دواتر کورته‌نامه‌ییکی نارد و نووسیبووی :
I apologize u : sweet.
تێبینی : Sweatبه مانای ره‌نج و ئێش و زه‌حمه‌ته و Sweet به مانای خۆشی و مێهره‌بانییه.
شێعر لای من