ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی دوكتۆر ئه‌فراسیاو هه‌ورامی
ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی دوكتۆر ئه‌فراسیاو هه‌ورامی
هه‌واڵی کۆچی ناواده و هه‌تاهه‌تایی دوكتۆر ئه‌فراسیاو هه‌ورامی رۆژی دووشه‌ممه یه‌ک له قوتابیان-شێوه - وتی. دواتر ته‌له‌فونم بۆ براده‌رێک کرد که به داخه‌وه هه‌واڵه‌که‌ی پشت راست کرده‌وه و دوێنێش ته‌رمه‌که‌یان له رووسیاوه هێناوه بۆ مه‌ریوان و ئه‌سپه‌رده‌یان کرد. وێڕای سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به تایبه‌ت و له نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی دڵنیام نه‌بوونی ئه‌و خوالێخۆشبووه که‌ڵێنێکی که‌وره ده‌بێ بۆ مێژووی کتێبخانه‌ی کوردی.
ئه‌م بابه‌ته‌ی خواره‌وه کورته‌یێکه له ژیان و به‌رهه‌مه‌کانی. بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ته‌واوی ئه‌م بابه‌ته بڕوانه ئه‌م ناوونیشانه :
http://www.binkeyjin.com/Direje.aspx?Jimare=75
ناو : ئه‌فراسیاو حه‌مه‌شه‌ریف خواجه‌حسێنی
ساڵی له دایکبوون : 1957 له (نۆدشه)ی هه‌ورامان
په‌یمانگای پێگه‌یاندنی مامۆستایانی له كۆتاییی ساڵانی حه‌فتادا له (كرماشان) ته‌واو كردووه.
پاش ڕووخانی ڕژێمی پاشایه‌تیی حه‌مه‌ڕه‌زا له ئێران، چووه‌ته ناو جووڵانه‌وه‌ی ڕزگاریی كورد‌و چالاكیی سیاسیی نواندووه.
سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتا، به‌هۆی ناله‌باریی هه‌لومه‌رجه‌كه و ژیانیه‌وه، چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، تا ساڵی 1983 له شاری (مۆسكۆ)ی ڕووسیا گیرساوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌وێ بڕوانامه‌ی دكتۆرای له مێژووی حكوومه‌تی میللیی كوردستان له مه‌هاباد هێناوه.
ساڵی 1986 له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی ڕووسیی مامۆستای زمانی فه‌ره‌نسیدا له زانكۆی ئۆكراین خێزانی پێك هێناوه.
كوڕ‌و كچێكی "ئارێز"و "ماردین" ناوانی لێ هه‌یه كه خوێندكارن.
کۆچی دوایی : شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 15ی دیسه‌مبه‌ری 2010 به جه‌ڵته‌ی مێشك له (مۆسكۆ)
به‌رهه‌مه له‌چاپدراو و له‌چاپ نه‌دراوانه کانی :
بڵاوكراوه:
دانان-
1- مسته‌فا بارزانی له هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنتی سۆڤیه‌تیدا، ده‌زگای ئاراس- هه‌ولێر، 2003.
2- شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران‌و سۆڤیه‌ت، ده‌زگای سه‌رده‌م- سلێمانی، 2004.
3- تراژیدیای كورده‌كانی سۆڤیه‌ت، مه‌كته‌بی بیر‌و هۆشیاریی (ی. ن. ك)- سلێمانی، 2004.
4- كوردستانی پشت قه‌فقاس- دۆسیه‌ی تاوانه‌كانی ڕژێمی سۆڤیه‌ت به‌رامبه‌ر به كورده‌كانی ئه‌و وڵاته، بنكه‌ی ژین- سلێمانی، 2006.
5- كورد له ئه‌رشیڤی ڕووسیاو سۆڤیه‌تدا 1914-1924، ده‌زگای موكریانی- هه‌ولێر، 2006.
6- ڕووداوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له به‌ڵگه‌نامه‌ی سۆڤێتیدا، بنكه‌ی ژین- سلێمانی، 2007.
7- ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سه‌رده‌می دووه‌م جه‌نگی جیهانیدا (به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌رشیڤی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت)، بنكه‌ی ژین- سلێمانی، 2008.
وه‌رگێڕدراو:
1- موڕته‌زا زه‌ڕبه‌خت، له كوردستانی عیراقه‌وه بۆ لێواره‌كانی ڕووباری ئاراس، سان پیته‌ربۆرگ، 2003. (له‌فارسییه‌وه بۆ ڕووسی)
2- ئه‌ڤیریانۆڤ پ. ی، كورد له شه‌ڕه‌كانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ ئێران‌و توركیادا (له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا)، مه‌كته‌بی بیر‌و هۆشیاریی (ی. ن. ك)- سلێمانی، 2004. (له‌ڕووسییه‌وه بۆ كوردی)
3- مه‌سعوود بارزانی، بارزانی‌و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد، سان پیته‌ربۆرگ، 2005. (له‌كوردییه‌وه بۆ ڕووسی)
بڵاونه‌كراوه:
4- نه‌جه‌ف قولی په‌سیان، له مه‌هابادی خوێناوییه‌وه تا ئه‌وبه‌ری ڕووباری ئاراس،. (له‌فارسییه‌وه بۆ ڕووسی- ئاماده‌ی چاپه)
5- دكتۆر وه‌لید حه‌مدی، كورد‌و كوردستان له به‌ڵگه‌نامه‌كانی بریتانیادا. (له‌كوردییه‌وه بۆ ڕووسی- ئاماده‌ی چاپه)
6- چه‌ند كوردناسێكی سۆڤێتی، بزووتنه‌وه‌ی كورد له سه‌رده‌می نوێ‌و هاوچه‌رخدا. (له‌ڕووسییه‌وه بۆ فارسی- ئاماده‌ی چاپه)
7- به‌ڵگه‌نامه‌كانی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له تاران سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی ئێران له سه‌رده‌می دووه‌م جه‌نگی جیهانیدا. (له‌فارسییه‌وه بۆ ڕووسی- ئاماده‌ی چاپه)
8- ئه‌لیكسانده‌ر كیسیلۆڤ، كوردستانی گڕگرتوو (شاندێكی نهێنی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست)- بیره‌وه‌ریی سیخوڕێكی سۆڤیه‌تی. (له‌ڕووسییه‌وه بۆ كوردی- ئاماده‌ی چاپه)
9- موسه‌یلیان، بیبلیۆگراقیای كتێبی كوردی، (له‌ڕووسییه‌وه بۆ كوردی- ئاماده‌یه بۆ چاپه)
ئه‌مانه‌و چه‌ندین وتار‌و لێكۆلێنه‌وه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی بڵاوكراوه‌ی له چاپه‌مه‌نیه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا هه‌یه. كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م‌و پڕۆژه‌ی تریشی به‌ده‌سته‌وه بوو، خه‌ریكی ئاماده‌كردنیان بوو.
نووسه‌ری بابه‌ت : سدیق ساڵح
شێعر لای من