جێژنی قوربان
به بۆنه‌ی جێژنی قوربانه‌وه چووینه‌وه بۆ سه‌قز.سه‌ره‌تای جێژنی قوربان چی بووه و بۆ چی داهاتووه باسم له سه‌ری نییه.
به‌ڵام ئه‌و شته‌ی له سه‌ری ئه‌دوێم چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م دیارده‌یه‌یه.
زۆری ئه‌و قوربانیانه‌ی که ده‌کرێ له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ئاژه‌ڵ سه‌ربڕین و گۆشت بۆ خزم و که‌سی خۆ ناردنه.
ته‌نانه‌ت به وێنه‌ی زه‌ماوه‌ند و شایی لیستێکی دوور و درێژ له خزمان ده‌نووسرێ به دوو هۆوه:
1- با خزم و که‌س و کار بزانێ ئێمه‌ش دڵی قوربانی کردنمان هه‌یه و ده‌توانین جه‌رگ و دڵی ئاژه‌ڵ ده‌ربێنین – له بیرتان نه‌چێ جه‌رگ و دڵی ئاژه‌ڵ هه‌ر بۆ خۆیانه‌و گه‌رماوگه‌رم ده‌یبرژێنن.
2- با خزم و که‌س و کارمان به جی نه‌مێنن وگله‌یی و بناشتمان لێ نه‌که‌ن. راسته هۆی سه‌ره‌کی قوربانی کردن دابه‌ش کردنی خێر به سه‌ر فه‌قیر و هه‌ژاردایه به‌ڵام خۆ فه‌قیر بوونی خه‌ڵک سووچی ئێمه نییه و به ئێمه‌ش چاری نایه که‌وابوو لێی گه‌ڕێ یار با بنوێ .
ئه‌مساڵ چه‌ن که‌سێ به هاریکاری خه‌ڵکی دیکه‌ش چه‌ن سه‌رێکی زۆریان له کوشتارگا سه‌ربڕی و گۆشته‌که‌یان به سه‌ر خه‌ڵکدا دابه‌ش کرد و کارێکی جوانه و ئیدی ئێمه کارمان به سه‌ر ئامانج و ... نییه جا ئه‌گه‌ر بۆ خوا و ره‌زای خوایه خوا هێنده‌ی تر پاداشتیان باته‌وه .
له به‌ره جه‌ژنان دا بازاڕی sms و په‌یام گه‌رمه. زۆر که‌س له دۆستان په‌یامیان ناردبوو وێڕای رێزم بۆ هه‌موویان په‌یامه‌که‌ی به‌ڕێز سه‌لاح م له لا خوش بوو.
ده‌قی په‌یامه‌که به‌م چه‌شنه بوو.
له وه‌ی که سمایل له هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌قۆی ئیبراهیم نه‌جاتی بوو پیرۆزبایی له مرۆڤایه‌تی ده‌که‌م.
بیری رسته‌یه‌ک ده‌که‌ومه‌ه له کتێبی زبان فارسی 2 دبیرستان ص. 143
برای حفظ آرمانهای بزرگ باید از دلبستگی های کوچک گذشت .
آرمان هر چه بلندتر و عزیز تر است قر بانی های آن نیز باید عزیزتر باشند.


شێعر لای من