لە ئاوێنەی وتە و هەڵوێستە جیاوازەکانییەوە
لە ئاوێنەی وتە و هەڵوێستە جیاوازەکانییەوە
خوو و خدەی ڕاشکاوانە و بێ پێچ و پەنا یەکێک لە تایبەتمەندییە ئەخلاقییەکانی حاجی ڕحماناغا بوو. لە کۆمەڵگەی نووستوو و خەوخەو قسەی ڕاست و ڕوون و بێ پێچ و پەنا ڕەق دەنوێنێ. دڵئێشی خەڵکانی دەوروبەری لێ پەیدا دەبێ. کردوویانەتە مەسەل، قسەی حەق ڕەقە. ل.83
لەو حەدوسەدەی لە تاران لە حەولی درووستکردنی مزگەوتی سوننیاندا بوون، شێخێک دەڵێ لە لای مزگەوتەکە خانەقایەکیش دروست دەکەین. حاجی ڕحماناغا دەڵێ نەخێر خانەقا دروست ناکەین دەبێتە کونەفەساد. ل.85
جارێک حاجی ڕحماناغا لە جوابی یەکێک لە دۆستانی قەدیمی بنەماڵەکەیان کە هەمیشە دەیگوت یا شەمسەدین، دەڵێ: ئەرێ برالە سۆفی... گریمان شەمسەدین برای خودایە، خۆ براگەورە نییە برا چکۆلەیە! ئەتۆ بۆ لە براگەورەکە ناپاڕێیەوە و ناڵێی یا ئەڵڵا!. ل.85
لە نەخۆشییەکەی ئاخری زۆر بە ورە بو، لەگەڵ خەڵک دادەنیشت میوانی بەڕێ دەکرد، لە بەر ئێش و ئازار هاواری نەدەکرد. جارێکیان بە سەر زاری دێ دەڵێ وەی بابە! خێرا بە خۆی دەڵێ ئەی سندان بۆ ناڵێ یا ئەڵڵا. ل.87
جارێکیان ئامۆژگاری یەکێك لە خوشکەکانی دەکا، لە بەرانبەر یەکێک لە براژنەکانیدا قسە دەپێچێتەوە دەڵێ بۆ لێی دەترسی جارێک بڵێ وا نییە خۆ لێت نادا ئەگەر لێی دای ئەوە جارێکی دیکە قسە لە قسەیدا مەکە، ئەگەر لێی نەدای ئەو جار ئەو قسەی وات پێ ناڵێ پێت ناخۆش بێ. ل. 88-89
جارێکیان حاجی ئەبووبەکراغای ڕەحمەتی لە یەکێک لە برازاکانی تووڕە دەبێ دەڵێ بۆ قەرزداری؟ حاجی ڕحماناغا دەڵێ ئەبووبەکر قەرزەکەی بۆ دەدەیەوە؟ دەڵێ ناوەڵڵا! دەڵێ ئەگەر وایە بۆ لێی تووڕە دەبی! ل. 89
سەرچاوە: حاجی ڕحماناغا موهتەدی: کەسایەتییەکی جیاواز، لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی ناسر عەلیار، سەقز: خانی، 1401
شێعر لای من