هەمیشە ئەڵێن چوونە حەج لە رابردوو یەکجار دژوار بووە. ڕۆیشتن و گەڕانەوەیان زیاتر لە ساڵی خایاندووە. زۆر کەسیان هەر نەگەڕاونەتەوە.

یەک لەو کتێبانەی کە نزیکەی 130 ساڵ لەوەپێش نووسراوە حەجنامەی حاجی سەرتیپی فەیزوڵڵابەگییە کە بە زمانی فارسی نووسراوە و لەلایەن کاک محەممەدسەعید نەججاڕی(ئاسۆ) بۆ سەر زمانی کوردیش وەرگێڕدراوە. حاجی سەرتیپی فەیزوڵڵابەگی لە تەورێز و بە ئەمری وەلیعەهد، حوکمی سەرتیپی و خانی پێدەدرێ. ئیزنی سەفەری حەج وەردەگرن. دواتر لە ڕێگەی ئەستەمبۆڵ و قاهرە دەچێتە حیجاز و فەریزەی حەج بە جێ دێنێت و بۆ گەڕانەوەش لە ڕێگەی مووسڵ و هەولێر و کۆیە و سەردەشت دێتەوە زێدی خۆی.

لە هەر شار و ناوچەیەک کە دەرفەتی هێناوە سەردانی شوینە مێژووییەکان دەکات بۆ نموونە لە قاهیرە دەچێتە ئەلئەزهەر، لە شاری جزیرە دەچێتە سەردانی قەبری کاکەمەم و خاتووزین و هتد.

سەرچاوە: حەجنامەی حاجی سەرتیپی فەیزوڵڵابەگی، وەرگێڕ: محەممەدسەعید نەججاڕی(ئاسۆ). سەقز: هەژان، 1398.